English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك بارزانی خه‌یاڵی هه‌مووانی له‌گۆڕنا
2021-08-24 [08:10 AM]

جـــوان ئیمام


 

دوا به‌دوای ڕووداوه‌كانی ئه‌ڤغانستان لێره‌و له‌وێ په‌یام و شیكردنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرا دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌ڤغانستان كه‌ ماوه‌ی 20 ساڵبوو له‌و وڵاته‌ بوون هه‌ر دوای كشانه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر تاڵیبان هێرشی كردوو زۆربه‌ی ناوچه‌و شاره‌كانی ئه‌ڤغانستانی داگیركرد چه‌ند شوێنێكی كه‌م نه‌بێت ئه‌م ڕووداوانه‌ش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی كاردانه‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی دروستكرد له‌ ڕووی میدیا و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند سه‌ربازه‌كانمان به‌ كوشتن ناده‌ین بۆ وڵاتێك ئیراده‌ی به‌رگریان نه‌بێت ، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ڕای جیاوازتر له‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو هه‌ندێ به‌ناو چاودێرو سیاسه‌تمه‌دار ویستیان به‌ڕێگای جیاواز ئاڵۆزی بڵاو بكه‌نه‌وه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵگا به‌ڵام هه‌ر زوو چاوكراوه‌یی جه‌ماوه‌ری كوردستان تێگه‌یشتن كه‌مه‌رام و مه‌به‌ستی هه‌ندێ لایه‌ن بۆ تێكدانی دۆخی كوردستانه‌ بۆیه‌ زۆر هه‌وڵیاندا به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ هه‌وڵه‌كانیان كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كوردستان هاوشێوه‌ی ئه‌ڤغانستان تووشی داگیركاری بێت به‌ڵام به‌درێژایی مێژوو ڕووی نه‌داوه‌ كورد ته‌سلیمی هیچ هێزو لایه‌نێك بێت قوربانی داوه‌ به‌س نه‌شكاوه‌ له‌پێناو گه‌لی كورد ، دوای هه‌وڵی زۆری میدیا و هه‌ندێ لایه‌نی به‌ناو سیاسی و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی بانگه‌شه‌ی زۆر ترسناکیان ده‌كرد له‌ باره‌ی ئێستاو داهاتووی كوردستان به‌ڵام سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ڕابه‌رو مه‌رجه‌عی گه‌لی كورد به‌ په‌یامێكی كورت و پوخت ته‌واوی خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ دژه‌كانی له‌ گۆڕنا كه‌ په‌یامێك بوو هیوایه‌كی به‌خشیه‌ وه‌ به‌ كوردستان و ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان ده‌كرد کە كوردستان له‌ لێواری مه‌رگه‌ و هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستانی لێ دێت كه‌وتوونه‌ نێوان داش و به‌رداش به‌هۆی نیازی خراپی هه‌ندێ لایه‌ن كه‌ چاویان به‌ ئه‌زموونی پێشكه‌وتووی كوردستان هه‌ڵناهێت و هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ترس و دڵه‌ ڕاوكێ بڵاوبكه‌نه‌وه‌ پلانه‌كانیان سه‌ری نه‌گرت ، كوردستان له‌سایه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌مبرامز شێكن پارێزاروه‌ هیچ كاتێك ناگاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ دوژمن په‌لاماری كوردستان بدات و پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕ نه‌كات ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ هه‌موو كات پێشمه‌رگه‌ قه‌ڵغان بووه‌ بۆ پاراستنی كوردستان ڕۆژ به‌ڕۆژ كوردستان هه‌نگاوی باشتر ده‌هاویژێت بۆ ئاستی سه‌ربازی ئه‌منی ، پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی خه‌ون به‌ تێكدانی ئارامی كوردستانه‌وه‌ ده‌بینن ئه‌و خه‌ونه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رنه‌ ناو گۆڕ هه‌رگیز نابینن كوردستان ببێته‌ ئه‌فغانستان یان ئه‌فغانستان ببێته‌ كوردستان ، هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕێكخراوی داعشی تێكشاند له‌ سایه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی جه‌نابیان ئێستاش به‌هۆی چاونه‌ترسی پێشمه‌رگه‌ كوردستان ئارام و پارێزراوه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ دژی ئارامی هه‌رێمی كوردستانن با هه‌ر له‌سه‌ر خه‌م و ناخۆشیه‌كانی بخولێنه‌وه‌ دڵنیابن پلانه‌كانیان سه‌ركه‌ووتو نابن .





ئەم هەواڵە 14563جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad