English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسروور بارزانیی پیاویی كردەوە ، خزمەتگوزاری و ڕاستگۆیی بۆ گەل و نیشتیمان
2021-08-21 [06:04 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پێش دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتیی رێزدار مەسروور بارزانیی دژایەتیی و بەربەستی زۆر و دوای بەكاربوونیشی بەهەمان شێوە لەماوەی دوو ساڵی رابردوو بەكردەوە بینرا ، كە سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە گشت بۆنە و دیمانە و گووتارەكانیدا ، چۆن بە ڕاستگۆیی و ڕاشكاویی بووە مەشخەڵی ئومێد و هیوا بۆ گەل و نیشتیماكەی و بە پشوودرێژی و بەرنامە و پلان و ستراتیژی توانیی شكۆ وسەرفرازی میللەكەی و قەوارەكەی بپارێزێت و بە سەر قەیران و كۆسپەكاندا بە سەركەوتوویی زاڵ بێت ..
دڵسۆز و خەمخۆری و پێداگری رێزدار مەسروور بارزانیی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بەرانبەر ئێس و ئازارەكانی گەل و نیشتیمانەكەی ، هەر بە كردەوە و ووتارەكانیی و دانانی بناغەی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە گشت بوارەكاندا بووە سیمبوڵی خۆراگری ، سەڕەرایی هەموو كۆسپەكان و پیلانگێرییەكان بەڵام هەردەم بە بەرنامە و خزمەتكردنی كردەیی وەڵامی هەموو نەیارانی دەدایەوە ، لە هەمان كاتیشدا دوژمنان ونەیاران هیچ كات شارەزاییان لە كەسایەتیی و بۆچوونەكان سەرۆكی حكومەت نەبوو ، نە هەستی كوردپەوەری و نەهەستی نیشتیمانپەوەری لە نێو ئەو كەس ولایەنانەدا بوونی هەبوو تەنها زێهنیەتی خۆرادەستكردن و ژێر دەستی نەیارانی كورد وكوردستان نەبێت .
دوژمنانی گەلەكەمان وقەوارەی هەرێمی كوردستان ، بەردەوام قەیران و كۆسپی گەورەیان لەبەردەم هەنگاوەكانی كوردستانی بەهێز و كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی رێزدار مەسروور بارزانیی دروست دەكرد هەم لە سەر ئاستی نێوخۆیی، عێراق و هەرێمایەتییی، بەڵام ئیرادەی پۆڵایین و باوەر بوون بە ئایندەیەكی گەش بۆ كوردستان و هەروەها دڵسۆزانی ئەم خاك و نیشیتمانە ، وایانكرد كە گشت نەخشە و پیلانگێرییەكان وەك شێرە بەفرینەكان لەبەردەم ئیرادەی لەبن نەهاتوویی كورد وكوردستان بتوێنەوە .
لەلایەكی دیكەوە، رژدبوونی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە كاروبەرنامەكانی دا ، لەماوەی 25 مانگی رابردوو، ڕاشكاویی و راستگۆییان بەتایبەت لەگەڵ پەرلەمانتاران و چین وتوێژەكان و روونكردنەوەی پێوست ، ئاماژەیەكی روونی هەنگاویی گەورە و ستراتیژیی و سەركەوتنی گەورەن بۆ كوردستانی بەهێزتر و بەردەوام جەختكردنەوە لە یەكریزی و یەك تیمی كاركردن بۆ سەركەوتن بە سەر كێشە و تێكشكاندنی كۆسپەكان كە بە كردەوە بەرهەمەكانی دەبینرێت.
هەروەها خەمخۆری و دڵسۆزی بەرێزیان لە سەر گشت ئاستەكانی تری حكومڕٍانی و سیاسی و دیپلۆماسی و وایانكرد ، كە سەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستان و متمانەی زیاتر بۆ قەوارەی هەرێمی كوردستان دروست بكرێت ، پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و كاری هاوبەش و هەماهەنگیی ئەمنی و سیاسی و سەربازی و كەرتی كشتوكاڵ و پرۆسەی چاكسازی و چەندین بابەتی تر كە گرنگن بۆ‌ بەهێزكردنی هەرێمی كوردستان
هەنگاو و پرۆژەكانی كابینەی نۆیەمی لە ماوەی 25 مانگی رابردوو، ، جۆرێك لە هیوا و گەشبینی دەبەخشێت لەنێو ئەو كەشوهە نالەبارەی كە بەداخەوە بەشێك لە میدیای كوردی و میدیای عێراقی و هەرێمایەتی دروستیان كردبوو و وێڕای قەیرانە ڕاستییەكان كە هەبوون، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە كەمترین قسە و زۆرترین كردار،‌ لە زۆربەی سێكتەرەكاندا هەنگاوی باشی هاویشتووە‌، ، سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بە ژیری و پشوودرێژی خۆی سەرپەرشتیی دانوستانی لەگەڵ حكوومەتی عێراق كرد و هەر لە سەرەتاوە تیمی تایبەتی دانوستانی حكوومەت دروست كرد و پاش دەیان سەردان و گفتۆگۆ و دانوستان لەگەڵ بەغدا گەیشتنە ئەوەی لە بودجەی 2021ی عێراق بەشی هەرێمی كوردستان جێگیر بكەن.سەرەڕای ئەو هەموو ئاستەنگ و قەیران و لەمپەرانە، هەموویان لەجێی خۆیدا بوون و زۆربەیان هاتنە دی، خەونی نەیاران و ناحەزان تووشی شكستی گەورەبوونەوە ، بەتایبەت بەرانبەر بە سەركەوتنی سەرۆكی حكوومەت یان تیمە وزارییەكەی، یاخود حزبەكەی سەرۆك وەزیران، یان هەر گرێی دەروونییان بەرامبەر بە سەركەوتنی كورد و كوردستان هەیە، ئێستا پیش دەخۆنەوە و ناخیان پڕە لە زووخاو، خودای گەورە ناخیان خاوێن بكاتەوە و كوردستانیش لە نەیاران و خۆفرۆشان و دوژمنان و داگیركەران بپارێزێت. هەموو ئەو ڕاستییانە ، پێمان دەڵێن كە مەسروور بارزانیی پیاویی كردەوە ، خزمەتگوزار، ڕاستگۆیی بۆ گەل ونیشتیمانەكەی.





ئەم هەواڵە 10231جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad