English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە پێشوازی یادی 16ی ئابدا (پارتی بەتەمەن پیرە بەڵام بە کردار گەنجە)
2021-08-16 [12:19 PM]

نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی


دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە16ی ئابی 1946وەرچەرخانێكی مێژوویی بوو لەخەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ،چونكە تێكۆشەرانی كوردی بەجیاوازی ئایین ونەتەوە كۆكردەوەو روحی بەرگریكردن وخۆراگری لەناخیاندا زیندووكردەوەو بەدووژمنانی راگەیاند كە دەبێت كورد ھەر بگات بەئاوات.

پارتی وەك زەروورەتێكی مێژوویی لەھەلو مەرجێك دامەزرا كەھیچ گروپێكی سیاسی لەگۆرەپانی كوردستان بوونی نەبوو،بۆیەش توانی بەسوود وەرگرتن لە بیرو فەلسەفەی پر لەحیكمەتی بارزانی نەمر پێشرەوی بیری نەتەوەیی ونیشتیمانی بكات لەھەناوی شكست ونائومێدی دائومێدو ئیرادە بۆگەلی كوردستان دروست بكات.

پارتی لە رۆژی دامەزراندنییەوە.بەچەندین قۆناغی جیادا تێپەریوەو ھەمیشە ئامانجی پیلانی ناحەزان بووە،بەلام بەرەوشتی بەرزی سیاسی مامەلەی كردوە ھیچ كات ستراتیژییەتی نەكردۆتە قوربانی تاكتیك وبەرپرسیارەتی ھەموو قۆناغەكانی ھەلگرتووە بەسەر گشت لامپەرەكاندا سەركەوتووە چونكە ھەلقولاوی ناخی جەماوەرە ،لەگەل ئەوەی دەستكەوتی گەورەی بۆگەلی كوردستان تۆماركردوە،هیچ كات ئامادە نەبووە سازش لەسەر كێشەی رەوای گەلی كوردستان بكات چونكە ھەمیشە لای پارتی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلی كوردستان لە سەروی ھەموو بەرژەوەندیەکانی دیکە بوە،ھەرئەمەشەوای كردوە ببێتە ئامانجی دووژمنان وكۆسپ وتەگەرەیان خستۆتە بەردەمی بەلام هیچ كات كۆلی نەداوە بەسەر گشت بەربەستەكان سەركەوتووە.

ماییەی شانازییەلەگەل باسكردنی سێ چارەگی سەدەی بیستەمی مێژووی گەلی كوردستان بە بێ باسكردنی خەبات و رێبەرایەتی بارزانی نەمر مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ھیچ بەھاێكی نیەوناتەواوە.

لەئێستاشدا دوای تەمەنێكی دوورودرێژ پارتی رۆژ لە دوای رۆژ لەبەهێزبوون دایە، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ كۆمەڵێك خاسیەتی تایبەتی خۆیی ، كە لەگەڵ كۆی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە جیاوازیی پێكهاتە ئایینی ونەتەوەیەوە دەگونجێت، هەر ئەوەش یەكێكە لە هۆكارەكانی مانەوە و بەهێزبوونەوەی پارتی.

بۆیەش جەنابی سەرۆك مسعودبارزانی زۆرجوانی فەرمووە.

(پارتی بەتەمەن پیرە بەڵام بە کردار گەنجە).

لەقۆناغێكی وەك ئێستای كوردستان پێویست ترلەجاران پێویستیمان بەپارتی ورێبازی بارزانی ھەیە بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان وقەوارەی دەستووری ھەرێمی كوردستان چونكە لەھەر كوێك پیلانی دوژمنان ھەبووبێت ئەوا پارتی لەوێ بووە وپارێزەری شكۆو كەرامەتی گەلی كوردستان بووە،ھیچ كات خۆی لەبەرپرسیارییەتی ونسكۆوشكست نەدۆزیتەوە.

ئەگەر كوردایەتی وھەستی نەتەوەیی مابێت بەدلنیایەوە تەنیا لای پارتی وپەیرەوكارانی رێبازی بارزانی ماوە،كەرابردووش شاھیدە بۆ داھاتووی،ھەمیشە دووژمنانیش له هەرپرسێكی نەتەوەیی تەنھا ترسیان لە پارتی و ڕێبازی بارزانی وسەرۆك مسعودبارزانی ھەیە.

لە سالیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە هەموو تێكۆشەران ورێبوانی رێبازی بارزانی پیرۆزدەكەین .

سلاو ودروود بۆ گیانی پاكی بارزانی نەمر دامەزرینەری قوتابخانەی كوردایەتی،ھەمووكات ناوورێبازەكەی بەزیندوویی دەمێنێتەوە.





ئەم هەواڵە 3496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad