|
نوسینی : رێبوار حهمهلاو شوانى پەكەكە لەسەر بنەما شۆڕشگێڕییەكانی ماركسیزم - لینینیزم و نەتەوەخوازیی كوردی دامەزرێنرا. بەڵام ئەوان ئەم سیاسەت و جەنگەیان لە توركیا گواستۆتەوە بۆ هەرێمی كوردستان و لە چیاكانی هەرێمی كوردستان سیاسەت دەكەن، بوونی هێزی چەكداری ئەم پارتە لەهەرێمی كوردستان كێشەوگرفتی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان دروستكردوە.پەكەكە هەڕەشەیەكی كوشندەیە بۆسەر باشوری كوردستان، جێگەی سەر سوڕمانە كە پەكەكە پارتێكی سەر بە كوردستانی توركیایە یان باشوری كوردستان تاكو ئیستا بە سەدان شارەدێ و گوندی باشوری كوردستانیان داگیركردوە سەدان گوند بەهۆی ئەوانەوە چۆڵكراون و خەلكێكی زۆری سڤیل بەهۆی ئەوانەوە بوونەتە قوربانی، گەر بە وردی سەرنج بدەین هیچ ستراتیژییەكی روون جگە لە دروشمی زڵ و بێ كردە لە پەكەكە بەدی ناكرێت ، نەبوونی سەركردایەتی نێو ئەو حزبە وایكردووە كە هەر باڵێك و بە فیتی وڵاتێكی نەیاری كورد بجوڵێتەوە و زۆرجاریش دروستكردنی مەترسی و دەستێوەردان لە كاروباری بەشەكانی تری كوردستان كە تا ئێستە زیانی زۆری بەجێهێشتووە . سیاسەت و شانۆگەریی و دوو رووییەكانی ( پەكەكە) و گەوجاندنی كور و كچی كورد بە ناوی نەتەوەیی و دروشمی گەورە هەموویی وەك بڵقی سەر ئاویی لێهات و ئێستا بایداوەتەوە بۆ دابەشكردنی كوردستان و هاودەستی لەگەڵ دوژمنان و ناكۆكیی دروستكردن لە نێو یەكریزی كورد و دەیان پیلانگێری و رێگریكردن و دەستبەسەرداگریتنی سنوورەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان بە سوودی داگیر كەران زیانی زۆربەناوی دۆزی كورد بە تایبەت لە باكووری كوردستان گەیاندووە .هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ بووەتە پەناگەیەك بۆ خەڵكی هەرسێ پارچەكەی دیكە، بۆیە جێگەی قبووڵ نییە، لایەنێكی كورد لە پارچەیەكی دیكەوە هاتووە و لەگەڵ نەیارانی كورد و ئەو كەسانەی قووتی خەڵكی هەرێمی كوردستانیان بڕیوە، دەستی تێكەڵ كردووە و دژی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان وەستاوەتەوە، پەكەكە جۆرێك لە مەترسیی بۆ سەر كوردستان دروست دەكات، لەبەر ئەوەی ڕەفتارەكانی وا دەردەكەون ئاستەنگێك بێت بۆ هەرێمی كوردستان، بوونی پەكەكە بە ئاستەنگ و كارتی فشار بەسەر كوردستانەوە، ئەوا بە كردەیی دەبێتە ئەو گورزە كوشندەیەی كە لە ئەزموونی كوردستانی دەدات.بەشێكی زۆری ئەو شەڕوشۆڕەی پەكەكە دەیكات، پێوەندی بە هیچ پرەنسیپێك و مەبدەئێكەوە نییە، باڵی عەسكەری پەكەكە ئەوانەی لە قەندیلن، بەوجۆرە سەیری خۆیان دەكەن ئەگەر شەڕ نەبێت و شەڕ دروست نەكەن دەبنە باڵێكی لاوەكی. گەر بە وردی سەرنج بدەین هیچ ستراتیژییەكی روون جگە لە دروشمی زڵ و بێ كردە لە پەكەكە بەدی ناكرێت ، نەبوونی سەركردایەتی نێو ئەو حزبە وایكردووە كە هەر باڵێك و بە فیتی وڵاتێكی نەیاری كورد بجوڵێتەوە و زۆرجاریش دروستكردنی مەترسی و دەستێوەردان لە كاروباری بەشەكانی تری كوردستان كە تا ئێستە زیانی زۆری بەجێهێشتووە.لە ئیستادا تەنانەت ناوی حزبیش بە پەكەكە بلێین تەنها وەك سوكایەتی پێكردنە بە وشەی حزب وا پیویست دەكات پەكەكە وەك تیرورست ناویان بێنین چونكە بە حیسابی خویان 40سالە خەبات دەكەن لە زاری خویان بەڵام تاكو ئیستا نەیانتوانیوە ژورێكی سێ بە چواریش لە كوردستانی توركیا ئازاد بكەن، چونكە گەر مەبەستیان خەباتكردن بێ با بچنەوە لە وڵاتی خۆیان خەبات بكەن ئەوان نەكوردن نە حزبن نە خەباتگێڕن تەنها كاری گێرەشێوێنی ئەنجام دەدەن و كچ و مناڵی خەلك دەرفێنن.پهكهكه له رۆژئاوا و باشووری كوردستان و باكوور و رۆژههڵاتیش نموونهی ناشیرینی پێشكهش كردووە، مێژوو شایهته له قهندیل پەکەکە سهركرده و كادیری خۆیان دهكوژن و گوللەبارانیان دهكهن، پەكەكە به ههموو شێوهیهك له دژی ئاڵای كوردستان و سهربهخۆیی كوردستانە، لەم پێناوەشدا شهڕی بهوهكالهت بۆ وڵاتان دەكات و زیان بە پارچەكانی كوردستان دەگەیەنێت. هەروەها له رێگای حزبی دهست كهلاوه ههوڵ دهدات هەژموونی خۆی دروست بكات.شەڕی پەكەكە و توركیا شەری ئێمە نییە هەرێمی كوردستانیش خۆی لەو شەڕە بە دوور گرتووە، بەڵام وڵاتێكی وەك و توركیا كە دراوسێی ئێمەیە لە ڕوی ئابووری و سەقامگیریەوە بۆ ئێمە گرنگە پەكەكە چەندین جاری بۆتە ئاستەنگ لە بەرامبەر پێشڤەچونی كوردستان بۆ نموونە لە ڕوی وزە وە هەمیشە هەڕەشەیان كردووە كە بۆڕیە نەوتیەكانی كوردستان - توركیا دەكەنە ئامانج كە ئەمەش بە زیانی گەورە بۆ كورد و كوردستان لێكدەدرێتەوە گۆڕەپانی شەڕی پەكەكە و توركیاش هەرێمی كوردستان نیە ئەوان شوێنی خەبات و بەرخوەدانی خۆیان دیارە و لای هەموو كەسیش ڕونە كە باكوری كوردستانە بۆیە بونی ئەوان لەناو خاكی كوردستان لێدانە لە ئارامی كوردستان و ناشیرین كردنی ڕوی كورد لە جیهانی دەرەوە".
ئەم هەواڵە 10531جار خوێندراوەتەوە |