نوسینی : سەلاح بەیتۆلا ئاکرەیی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناسراوە بە سەرکردەیێکی سیاسی و دیبلوماسی بە هێز و خاوەن پێگەیێکی دیارە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست
وە
لە چارەسەری ناکوکیەکان و سەرکەوتن بە سەر قەیرانەکاندا بە شێوەیێکی گشتی سەرکردەیێکی سیاسی و دیبلوماسی سەرکەوتووە
سەردانەکەی ئەمجارەی بەڕێزیشیان بو کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیێکی پڕوتۆکولی و دانانی ئاڵای پیروزی کوردستان لە گەڵ ئاڵای ئێران گەواهیدەری ئەم ڕاستیەن
هەروەک چۆن ئاڵای کوردستان تا ئێستا بو ماوەی زیاتر لە نیو سەدە لە دەستێکی ئەمین دا بووە و پارێزراوە
بە هەمان شێوەش دوزی ڕەوای نەتەوەییمان لە دەستێکی ئەمین دایەو سازشی لە سەر ناکرێت
ئەم هەواڵە 2731جار خوێندراوەتەوە |