|
نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی لە١٧ی كانوونی یەكەمی سالی (١٩٤٥) لە شاری مھاباد بۆ یەكەم جار لە رێورەسمێكی مێژوودا بە بەشداری ھەریەك لە قازی محەمەد و بارزانی نەمر ئالای كوردستان ھەلكرا، ھەرلەم رۆژەوە ئەم رێكەوتە بەوەرچەرخانێكی گرنگی مێژوویی دادەندرێت لە مێژووی سیاسی گەلەكەمان ،بۆیەش پەرلەمانی كوردستان بریاری دائەم بەروارە(١٧-١٢)ی ھەموو سالێك بكرێتە رۆژی ئالا لە ھەرێمی كوردستان... سوپاس بۆ خوای گەورە دوای نزیكەی سەدەێك جارێكی تر ئالای كوردستان ،لە مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵکرایەوە،لە مەراسیمی پێشوازی لەبەرێز نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە فرۆكەخانەی نێودەولەتی تاران بۆ بەشداری كردنی مەراسیمی دەستبەكاربوونی سەرۆك كۆماری نویی ئێران ،كە ئەمەش گرنگی وبایەخی خۆی ھەیە وزۆر پەیام دەگەیەنێت ،چونكە كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ھاوشێوەی چەند وولاتێكی تر ھەمیشە نكۆلیان لە بوونی ئالاو مرۆڤی كورد كردوە،بەلام پێشوازییەكەی ئەم جارە لە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پێگەی ھەرێمی كوردستانی بەھێزتركرد وراستی ودروستی سیاسەتی حەكیمانەی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی سەڵماند كە ھیچ كات ئامادەنەبووە سازش وسەودا لەسەر مافە رەواكانی خەلكی كوردستان بكات ،ئەگەرچی لەم رێگایەشدا باجێكی زۆردرا... لەپەراوێزی ئەم رێورەسمەیە دەركەوت... *ئالای دەستی پێشەوا قازی وئەمانەتی بارزانی نەمر لەدەستێكی ئەمین دایە پارێزگاری لێ دەكرێت كە بە دلنیایەوە وەك سیمبولی نەتەوەیی نەوە لەدوای نەوە دەیپارێزن ـقەت لێ نانەوێ ئالاكەمان ... *كۆماری ئیسلامی ئێران، گۆرانكاری دەكات لەسیاسەتی خۆی لەھەمبەر ھەرێمی كوردستان وكێشەی رەوای گەلی كورد دەیەوێت دان بەوواقیعەدابنێت كە لە ئێستادا ھەیە،بە دلنیایەوە ئەمەش ھەنگاوێكی ئەرێنیە دەبێتە مایەی ئارامی بۆ ناوچەكە بەمەش ئێران چونكە بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردوولا وادەخوازێت پەیوەندییەكانیان گۆرانكاری بەسەر دابێت...
ئەم هەواڵە 10117جار خوێندراوەتەوە |