|
نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی ساڵانێكە خەڵكی دەڤەری سۆران چاوەڕوانی ئیدارەیەكی سەربەخۆن،بۆ ئەوەی مامەڵەی پارێزگای لەگەڵ بكرێت، چونكە ھەریەك لە قەزاكانی ( سۆران -چۆمان -مێرگەسوور-رواندز)لەڕووی كارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای ھەولێرن، لەگەل ئەوەی لە سەنتەری سۆران 65 فەرمانگەی حكوومی هەیە كە زیاتر لە 45 فەرمانگەیان كارەكانی هەرچوار قەزاكە" بەڕێوە دەبەن. ههروهها بەھۆی ھەبوونی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی یٔۆمەران پێگەیەكی گرنگی یٔابووریشی ھەیە، وێرای یٔەوەی بههۆى ههڵكهوتهى جوگرافى و بوونى سروشتێكى جوان، دهڤهرى سۆران له سهدا 70% كەرتی گەشتیاری سنوری پارێزگای ھەولێر پێك دەھێنێت. لەگەڵ ڕۆڵی دیاری دەڤەرەكە لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان كە ھەمیشە پاڵپشت وپشتیوانی شۆرش و راپەرینەكان بووە، بەتایبەت لە شۆرشی ئەیلوولی مەزن وگولانی پێشكەوتنخوازدا لە قۆناغەكانی تریشدا ھەمیشە ڕۆڵەكانی خۆی پێشكەشی كوردستان كردووە، یٔەمەش وادەكات بەقەد خەبات و قوربانیدانی خزمەتی دەڤەرەكە بكرێت. بریارەكەی سەرۆكایەتی ئهنجومهنی وهزیران لە رۆژی چوارشەممە (28ی تەمموز/ یۆلیۆی 2021 سەبارەت بەبوونی قهزای سۆران بە ئیدارهی سهربهخۆ.بریارێكی گرنگ وپێویست بوو،دیارێكی ھەرەگرنگی كابینەی نۆیەمە بۆ خەلكی تێكۆشەری سنورەكە، بەم ھەنگاوەی كابینەی نۆیەم دووپاتی ستراتیژیەت وھێلە گشتیەكانی خۆی كردەوە لە پێناو خزمهتكردنى زیاترى هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی رۆتینیاتى یٔیدارى، كە یٔەمەش كارێكی گرنگ و پێویست بوو،ئەو بارگرانییەی لەسەر پارێزگای ھەولێر ھەیە كەمتر دەبێتەوە ،ھەروەھا كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر بەھێزكردنی ژێرخانی ئابووری وزیادكردنی سەرچاوەكانی داھات ،كەئەمەش وادەكات خەلكی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە بەكارھێنەرەوە دەبێتە بەرھەمھێنەر لێپرسراوی نووسینگەی پەرلەمانی كوردستان لەسۆران
ئەم هەواڵە 10555جار خوێندراوەتەوە |