|
نوسینی : سەلاح بەیتۆلا ئاکرەیی سەرەتا دەمەوێ ئەم پرسیارە بکەم پرسیار ئەوەیە :
کورد لە چاڵدێران لە کوێ بوو؟
لە قوناغی دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوەکان لە کوێ بوو؟
سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان لە کوێ بوو؟
لە 2003ز کە ڕژێمی بەعس و سەدامی گۆڕ بە گۆڕ ڕۆخان لە کوێ بوو؟
کورد هەر لە چالدێرانەوە تاکۆ ئەمڕۆ نەیتوانیوە سود لە دەرفەتەکان ببینێت و دەوڵەتێک بۆ خۆی بەرپا بکات وەک نەتەوە سەردەستەکانی ناوچەکە
واتە تورک،عەڕەب ،فارس
لە هەموو قۆناغەکاندا کورد دەستەڵاتی هەبووە و هەیە
بەڵام مخابن بێ دەوڵەت بووە تاکۆ ئەمڕۆ
نەتەوەیێکیش بێ دەوڵەت بێت هەموو کات دەکەوێتە بەر هەڕەشە و پەلاماردانی دوژمنان و نەیارانی وناتوانێت وەکۆ پێویست بەرگری لە خۆی بکات
گەلۆ بە درێژایی مێژووی سیاسی دەڤەرەکەمان
کورد وەک نەتەوە بە گشتی پەرتەوازە بووە و پەرتەوازەیە
هەتاکۆ خۆی لەم پەرتەوازە بوونە ڕزگار نەکات و نێو ماڵی خۆی ڕێک نەخاتەوە ئەستەمە بتوانێت سەربەخوویی خۆی بە دەست بهێنێت و لە هەڕەشەی داگیرکاران ڕزگاری بێت
لێرە بە دوواوە واباشە کورد هەوڵی جیددی بدات بۆ ئەوەی دەستەڵاتی خۆی بە ئاراستەی دەوڵەت بوون ببات و ببێتە خاوەنی کیانێکی سەربەخوو بە خوی
وەتائێمە دەوڵەتمان نەبێت هیچ نین
کاتی خۆی کورد چەندین ئیماڕاتی هەبوو
بەڵام بە هۆی پەرتەوازەییان و تەبا نەبونیان نەبوون بە دەوڵەت
ئەمڕۆش هەمان شتە کورد
واتە لەو سەری ڕۆژئاواوە تا ئەوسەری ڕۆژهەڵات
لە باکۆریشەوە بۆ باشۆری کوردستان هیچ جورە یەکڕیزی و یەک هەڵوێستیەک نابینرێت
ئەمە و بێجگە لە پەرتەوازەیی بەشەکانی کوردستان
لە نێو خۆدی بەشەکانی کوردستانیش دا کورد دابەش بووە
لە کوتایی دا بو وەڵامی پرسیارەکانی سەرەوە دەبێ ئەوە بڵێیین
نەبوونی یەکڕیزی و یەک دەنگی کورد وەک نەتەوە بە گشتی نەک هەر خزمەت بە دووزی ڕەوای نەتەوەییمان ناکات
بەڵکۆ ڕوژ دوای ڕوژ دوور دەکەوێتەوە لە پێکانی ئامانجی دێرینی خۆی
وەرچەرخانی سیاسی ئەمجارەش لە سەر ئاستی ناوچەکە نابێتە هۆی ڕزگاروونی یەکجارەکی کورد لە ژێردەستی و جارێکی تر کورد خۆی بە ڤۆڕبانی ئەم نیمچە دەستەڵاتەی کە هەیەتی دەکات.
ئەم هەواڵە 11662جار خوێندراوەتەوە |