|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی مێژوو ودوور ونزیكی قوتابخانەی كوردایەتی بە پێشمەرگە و سەركردە و كادیرانی هەر دەم خۆیان بە خزمەتكاری گەل و نیشتیمانەكەیان زانیووە ، نەك تەنها بە وشەی زارەكی بەڵكو هەمیشە پارتی دیموكراتی كوردستان بەوە ناسراوە هیچ كات بەڵێنی بێ كرداری نەداوە، تەنانەت دەستنیشان كردنی هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆكی هەرێم ومەسروربارزانی بۆ سەرۆكی حكوومەت بۆ بەجێگەیاندنی ئەوبەڵێنانەیە كە بەخەڵكی كوردستان درابوو لەپێناو كوردستانێكی بەهێز كە بەمەش سەلمێندرا پارتی هێزی كردارە نەك بەلێنی بێ كردار هەر ئەمەش وای كردووە هەمیشە پارتی پێشەنگی كوردایەتی و خزمەتكردن و ئەرك و بەرپرسیاریەتیی یەكەمی بێ ڕكاربەر بمێنێتەوە. لە ماوەی دەستبەكاربوونی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی كوردستان و سەڕەرایی گشت كۆسپ و تەگەرەكانی سەر ڕێگەیان بەڵام بە توانایەكی زۆر و سیاسەتێكی حەكیمانە و دیپلۆماسیانە و بەرێوەبردنێكی گونجاو مامەڵەكردنێكی گونجاو لە سەر ئاستی نێوخۆیی ، عێراقی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیی گشت هەنگاوەكانیان بە ئاڕاستەی پشتیوانیكردن لە دۆزی رەوای گەلی كورد و پارێزگاری كردنی دەستكەوتەكان و داكۆكیكردن لە مافەرەواكانێەتی . بۆیە، لە ساتەوەختی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بەرێز مەسرور بارزانی ، بەهەموو توانایەكەوە كاری لە سەر ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و گەشەسەندنی ئابووری و ئینجا چەسپاندنی ماف و شایستەداراییەكانی كوردستان و یاسایی نەوت كە ستراتیژی و گرنگە وەك رێككەوتنێكی ڕیشەیی و پتەو لە سەر بنەمای مافەدەستووری هەمیشەیی ، دەسەڵاتدارانی عێراقی ناچار كرد بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتگۆ و لە رێگەی لۆژێكەوە و بڕگە دەستوورییەكان بكەنە بنەما بۆ چەسپاندنی مافەرەواكانی هەرێمی كوردستان كە چەند ساڵە بەغدا زۆر ناسایانە وەك كارتێكی گوشار دژی هەرێمی كوردستان بەكاریان دێنێت ، سەركەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت . لە رووی سیاسی ودیپلۆماسییەوە بەرێز نێچیرڤان بارزانی لە سەر ئاستی ناوچەیی، عێراق و جیهانی گشت هەوڵەكانی خستەگەڕ بۆ پشتیوانی كردنی مافەدەستوورییەكانی گەلی كورد و كیانی دەستووری هەرێمی كوردستان و بینیمان كە چۆن وڵاتانی زڵهێز و جیهانی هێنایە سەر هێڵ و چۆن پشتگیری بەدەستهێنا و لە سەر ئاستی عێراقیش لاپەرەیەكی سیاسی نوێ بێت بۆ پەیوەندییەكی باشتری نێوان هەرێم و بەغداد لە بەرژەوەندی تەواوی كێشە هەڵپەسێنراوەكان بەتایبەت پرسی خاك و ناوچە كێشە لەسەرەكان. هەروەها هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو، دوور لە دروشمی بریقەدار، وشەی زارەكی و موزایدات بەكردەوە ، هەم لە رووی ئابووری و هەمیش پرۆژەی ستراتیژی لە گشت بوارەكاندا ، ئاماژە و ئاسۆیەكی روونن بۆ ئایندەی كوردستانێكی بەهێزتر و ئاوەدانتر و پێشكەوتووتر و زامنكردنی مافەرەواكانی لە چوار چێوەی دەستووری هەمیشەییلە چوارچێوەی سیستەمێكی دادپەروەرانە زامن دەكات. هەنگاوە كردەییەكانی سەرۆكی هەرێم و حكومەتی كوردستان دەرخەری ئەو رٍاستییەن كە تا چەند بە تەنگ دڵسۆزی و خەمخۆری گەل و نیشتیمانەكەیان و چەند خزمەتكردن بە كوردستانیان و هەڵگرتنی ئەرك و بەرپرسیاریەتی ئەوڵییەتی كارەكانیانە ، هیچ بەڵنێك نادرێت ئەگەر كردەوەیی لەگەڵ نەبێت ، هەر ئەوەش وایكردووە و ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان وەك دوورگەیەكی ئاڕامی و متمانەپێكراو لەلایەن وڵاتانی ناوچەكەو جیهانەوە بە گرنگی و بایەخەوە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و هەروەها هەرێمی كوردستان بووتە شوێنی دەیان كۆمپانیایی گەورەی بازرگانی و ئابووری و سەرمایە گوزاری وڵاتان و لەگەڵ دانانی چەندین پرۆژەی ستراتیژی گرنگی ئابووری و پێشەسازی كە ئاماژەیەكی روون و ئاشكران بۆ ئایندەی پر ئومێد و ئەمڕۆ ، هەموو كوردستان بەئومێدی زۆر گەورەوە دەرووانە ، كار وهەنگاوەكانی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی كە چەندە كاراو وكاریگەرانە بۆ كوردستانێكی بەهێز تێدەكۆشن. بریاری نەهێشتنی لێبرٍینی مووچە و هەروەها 30 رۆژجارێك دابەشكردنی مووچە یەك لە ئەوڵەوییەت و بەڵێنەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بوون كە لەماوەی دوو ساڵی رابردوو سەڕەرایی هەموو كێشە وكۆسپەكان بەكردەوە چوونە بواری جێبەجێكردنەوە ..
ئەم هەواڵە 13090جار خوێندراوەتەوە |