English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەوارەی هەرێمی كوردستان بەرەو ئاسۆیەكی گەشتر ..
2021-07-18 [02:57 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


نزیكەی چوار ساڵ بەسەر قێزەوەنترین پیلانگێری ئیقلیمی و نێوخۆییدا بە مەرٍامی كۆتایی هێنان بە قەوارەی كوردستان بە پاساو و پیلانگێریی پێشتر دارێژراو بە هەموو جۆرە چەكێكی میدیایی و ئابووری ، سیخوری و تابووری پێنجەم، بەكارهێنانی كۆماندۆ وپاسدار و میلیشایی و سەرباز و هەموو جۆرە چەكێكی پێشكەوتوو هەوڵێكی نەزۆك و شكستخواردوو ئەنجامدرا. ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە، و جێگەی بایەخە و لە لاپەرەكانی مێژوویی بزاڤی كوردایەتیی تۆمار كراوە ، هەڵوێستی رابەرێكی كوردپەوەری و فیداكار و نیشتیمانپەوەر لە پاڵ هێزی پێشمەرگەی فیداكار و خوێنبەخش و ئینجا جەماوەرێكی دڵسۆز و خۆراگر و پشوو درێژیوو كە توانیی نەك پیلانگێرییە گەورە و شوومەكە تێكبشكێنێت بەڵكو بە هەموو دوژمنان و جیهان بڵێت كە تا پێشمەرگە و كوردێكی دڵسۆز و فیداكار هەبێت ئەو گەلی كورد پاشكۆی و ژێر دەستی قبووڵ ناكات و پێوستە نەیاران پەند لە مێژوو دوێنی و ئەمرٍۆ وەربگرن . هەروەها دوای دوو ساڵ لە دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسروور بارزانیی و تیمەكەی لە حكومەتی كوردستان بە دروشمی كوردستانێكی بەهێزتر ، لە سەختترین بارودۆخی شەڕی دوای داعش و پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر ، بە ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكی سەخت و قورس و بە بەرنامەیەكی تۆكمە كە تێیدا چەندین پرۆژەی ستراتیژی لە بوارە جۆراجۆرەكان و خزمەتگوازری و ئینجا كارنامەیەكی ستراتیژی چاكسازی لە گشت بوارەكانیی ئیداریی و دارایی و كارگێری كارەكانی لە بارودۆخێكدا دەستپێكرد كە لەلایەك ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەلایەكی ترەوە ، گوشارە داراییەكانی بەغدا و نێوخۆیی و دابەزینی نرخی گوشارێكی زۆر گەورەیان لە بەردەم كاروانیی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان دروستكرد،بەڵام نەیارانی حكوومەت، نەخاسمە تاقم و گروپە نەیار و بەكرێگیراوەكان و ئەوانەی ناوی خۆیان ناوە ئۆپۆزسیۆن، گرەویان لەسەر شكستی ئەم كابینەیە كرد و تەنانەت هەندێكیان تەپڵی كۆتاییهاتن بە قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستانیان دەكووتی.نەگەڕاندنەوەی داهاتی نێوخۆیی دەڤەری سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین بۆ نێو خەزێنەی حكومەتی كوردستان ، بەردەوامیی هێرشە مووشەكیەكان و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بۆ سەر هەولێری پایتەخت، شەڕپێفرۆشتنەكانی پەكەكە و هەروەها بەردەوامیی لەشكركێشیی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان بەهۆی بوونی پەكەكەوە. لەلایەكی ترەوە، شەرٍی میدیایی و تابووری پێنجەم و سۆسیال میدیایی دیار و سێبەری نەیانتوانیی چۆك بە هەنگاوە ستراتیژییەكانی حكومەتی كوردستان لە ماوەی دوووساڵدا دابنێن ـ نەك دەیان پرۆژەی گەورە لە سەرانسەری كوردستان جێبەجێكران ، لە هەمانكاتیشدا ، هەوڵە دیپلۆماسیی و سیاسییەكانی حكومەتی كوردستان توانیی مافەكانی گەلی كورد لە چوار چێوەی دەستووری هەمیشەیی مسۆگەر بكات و پێگە و قەوارەی هەرێمی كوردستان لە پیلانگێری دوژمنانی دەرەكی و نێوخۆیی بپارێزێت . هەروەها هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی هەرێمایەتیی و نێو دەوڵەتیی لەلایەن سەرۆكی حكومەتی كوردستان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەك هەر سەنگ و پێگە و متمانەی كوردستانی بەهێزتر كرد ، بەڵكو بینیمان جارێكی تر و لە كاتەسەخت و هەستیارەكاندا بەتایبەت ئەو كاتەی هەولێری پایتەخت مووشەكباران و پەڵامار درا لەلایەن میلیشاكانی ئێرانەوە ، ئەوا بەخێرایی هاتنە سەر هێڵ و كاردانەوەیان ئەنجامدا و لە سەر ئاستی نەتەوەیەكگرتووەكانیش نامەیەكی سەرۆكی هەرێم بووە پشتیوانییەكی بەهێز بۆ مافەدەستووریەكانی و تا دەسەڵاتدارانی بەغدا چیتر یاریی بە ماف و برٍینی شایستەكانی كوردستان نەكەن . هەروەها هەوڵەكانی حكومەتی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی رەوشی كەركووك و شەنگال ، سەرٍەرایی ئەوەی كۆسپ و ئاستەنگانەی كە هەندێك گروپی میلیشایی دژ بە مافەرەواكانی گەلی كورد بەربەستیان درووستكردووە ، بەڵام هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی بەردەوامە بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوور بەتایبەت لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان . ئەوەی لە هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان بە شێوەی كردار بینراوە جێبەجێكردنی چەندین پرۆژەی ستراتیژی گرنگ و دیار و دابین كردنی مووچەی مانگانە وەك ئەرك وبەرپرسیاریەتیی و ناردنی بەشەی بوودجەی كوردستان لەلایەن بەغداوە بەرێژەی 200 ملیارد دینار ، گۆڕینی هەموو ئارٍاستە و هاوسەنگییەكانی كوردستانی بەهێزە بەرەو سەركەوتن و ئاسۆیەكی گەش..





ئەم هەواڵە 12745جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad