English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كابینەی نۆیەم لە نێوان چەواشەکاری و موزایەدەی سیاسی دا
2021-07-09 [07:52 AM]

نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی


لەگەل دەستبەكاربوونییەوە كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ،جێی ئومێدی ھاووڵاتیان بووە،سەرەرای ھەموو بەربەست وئاستەنگەكان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كابینەكە لەسەر بنەمای ھاوپەیمانییەتی چەند لایەنێكی سیاسی ھاتە پێكھێنان،بەلام بەداخەوە چەند كەسێكی ھەندێ لایەن چاویان بەھەنگاوو ستراتیژیەتی ئەم كابینەیە ھەلنایەت بە ئاراستەیەك كاردەكەن كەپێچەوانەی رێكەوتنە سیاسیەكەیانە كە پێی ھاتوونە ناو حكومەت،تەنیا لە دەسكەوتەكان خۆیان بەھاوبەش دەزانن،گەرنا بۆناشیرینكردنی حكومەت بەبەردەوامی ‌ وه‌ك به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن خۆیان دەردەخەن ومامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن . كەئەمەش كارێكی نەگونجاوە و نامۆیە بە كلتوری گەلەكەمان ،لە چەند سالی رابردوودا ئەم شێوازەیەمان بینی كە ھه‌ندێك لایه‌ن به‌شدارن له‌ حكوومه‌ت، به‌ڵام بە بەردەوامی ھەولی ناشیرنكردنی‌ حكوومتیش ده‌ده‌ن ،یاخود سەرقالی خۆدەرخستن وموزایەدە و خۆدزینەوەن لە ئەرك وبەرپرسیارییەتی كە ئەمەش سیاسەتی دووفاقییە،نیشانەی نەبوونی متمانەیانە بە تیمی خۆیان لەناوحكومەت. راستە ئەركی سەرەكی حكومەتە رەوشی ئابووری ھەرێم باشتر بكات بەلام لای ھەمووان روون وئاشكرایە ئەم دۆخە نەخوازراوە ئابورییەی ھاتە ئاراوە لە دەرەوەی خواست وویست ودەسەلاتی حكومەت بوو زۆر لەتواناو دەسەلاتەداراییەكانی گەورەتربوو بۆیەش ئەمە ئەوە ناگەێنێت كە لە نیوەی رێگادا ھاوبەشەكەت جێ بھێلی یان پشتی لێ بكەیی ،بەلكو دەبێت راستگۆبن بەرامبەر ئەو سوێندەیەی خواردوویانە و لەبەرپرسیایەرەتی رانەكەن، رێز لەو رێككه‌وتنەیە بگیرێت كەپێی ھاتوونه‌ته‌ ناو حكوومه‌ت و چه‌ندین پۆست و پله‌ ودەسكەوتیان پێ وەرگرتوە، بەر لە ھەموو شت بۆ خودی ئەو لایەنە یە خراپە ئێستا خه‌ڵك زۆر ھوشیارترە نابێت بۆ چەواشەکاری و ھەلمەتی پێش وەختەی بانگەشەی ھەلبژاردن و موزایەدەی سیاسی یاری بە سۆز و قوتی خەڵکی کوردستان بکرێت و دەبێت بەرپرسیارانەو شەفافانە مامەڵە بکرێت. راستەكابینەی نۆیەم لەدۆخێكی سەختی ئابووری وپر لە كێشە دەستبەكاربوو بەلام لەسایەی ئیرادەی بەھێزی مسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ،كە ھەموو ھەولێكی خستەگەر بۆ ئەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكان لەسەر ژیان وگوزەرانی ھاووڵاتیان سنورداربێت ئیدارەێكی سەركەوتووانەی رەوشەكەی داوقبولی نەكرد ئیرادەی گەلەكەمان بشكێنن ،تەحمولی ھەموو فشارێكی كرد تەنھا بۆ ئەوەی سازش لەسەر مافە دەستوورییەكانی ھەرێمی كوردستان نەكرێت ، بەرەو دۆخێكی لەبارتر ھەنگاو دەنێن. ئەمەش وا دەكات ھەموو لایەنەكان لەپێناوی خزمەتكردنی خەلك پشتگیری ھەولەكانی حكومه‌ت بكەن، تا حكومه‌تی هه‌رێم بەبێ جیاوازی ھی هه‌موو كوردستانیان بێت چونكە ستراتیژی كابینەی نۆیەم لەسەر بنەمای دابینكردنی مووچەو پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان وباشتركردنی رەوشی ئابوورییە.





ئەم هەواڵە 12406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad