|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی دوژمنان ونەیارانی هەرێمی كوردستان ماوەی چەند ساڵێكە بە هەموو توانایەكی سەربازی، هەواڵگری ، میدیایی و تابووری پێنجەم و تیرۆر و كاری تێكدەرانە و پیلانگێری قڕێژ بەتایبەت لەماوەی حەوت ساڵی رابردوو، هەوڵی لەناوبردنی گەلی كوردو كیانی هەرێمی كوردستان دەدەن ، بۆیە، ئەگەر بەوردی سەرنج بدەن ، ئەو هەوڵانە لە لایەن وڵاتانی هەرێمی و زۆرجار بە شێوەی كۆمەڵ و زۆرجاران بە شێوەی تاك ئەوا هەڕەشە و گوشار لە سەر هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت .. ئەو پیلانگێرییانە لە بەغداوە بە سیاسەتی گەمارۆدان و پەراوێزخستنی گەلی كورد و دواتر گۆڕینی ئاڕاستەی داعش بەرەو هەرێمی كوردستان و ئینجا برینی هەموو هاوكارییەكان بۆ هێزی پێشمەرگە ، دواتر هێرشی سەدان گروپی میلیشایی و پاسدار و فەلەستینی و بەچەك و بەجبەخانەی ئەمەریكی و ئێرانی بۆ هەولێری پایتەختی كوردستان و هەروەها دواتر بەكارهێنانی چەكدارانی پەكەكە ، هەر لە شەنگالەوە تا ناوچە سنووریەكانی تر بە ئامانجی لاوازكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان دیارترین ئەو پیلانگێرییە بەردەوامانەن بۆ تێكدانی سەقامگیری وئاشتی هەرێمی كوردستان . هەرێمی كوردستان ،بە گەواهیدەری هەمووان و ئەوەی ناتوانرێت كە نكۆڵی لێبكرێت ، بوونی پێگەیەكی ئاڕامی وسەقامگیرە لە نێو ناوچەیەكی پر لە ئالۆز دا ، هەموو جیهان چاویان لەو دوورگە ئاڕامەیە و هەردەم بە چاوێكی جودا لە ناوچەكانی تر عێراق كە هیچ كات ئاڕامی و پێكەوە ژیانیان بە خۆیەوە نەبینیووە رووانیووە و هەروەها شوێنی حەوانە و پێكەوە ژیانی هەموو پێكهاتە جیاوازەكان و حەوانەی هەزاران ئاوارە و پەنابەر و شوێنی كوردانی هەر بەشەكانی تر كوردستانی گەورەیە و بۆیە، ئەو كەشوهەوا وئازادییە هەروەها بە ئاسانی نەهاتووتە دی بەڵكو بە خەبات و خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە و خۆراگریی گەلەكەمان فەراهەم بووە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەكەشی هێڵی سوورە و رێگە نادرێت هیچ گروپ و میلیشایی تیرۆریست هەولێری پایتەختیش وەك شارەكانی تر عێراق بكەنە گۆڕەپانی شەڕو ئالۆزیی و یەكڵاكردنەوەی كێشە بێ كۆتاییەكانیان . ئەوەی لە ماوەی 18 ساڵی رابردوو، هەڵسوكەوت وسیاسەتەكانی ئێران لە عێراقدا خوێندنەوەی بۆ دەكرێت ، عێراقی كردۆتە شوێنی دووركردنەوەی كێشە وناكۆكییە ناخۆییەكانی وەك سەنگەرێك و بەكارهێنان و دروستكردنی دەیان گروپی میلیشایی بە ناوی جۆراجۆر و جۆرو سەیروسەمەرە كە هیچ كاتێك باوەریان پێی نەبووە تەنها ئەو شێوازە بیركردنەوەیە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانیان سوودی لێوەردەگیرێت . دوای رێكخراویی تیرۆریستی داعش ، لە ئێستادا گروپە میلیشاییەكانی حەشدی شیعی چەندین ناوەندی یان پێكهێناوە بۆ هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان و بەتایبەت هەولێری پایتەختی كوردستان كە ، ئەوان بە پاساویی بوونی هێزەكانی ئەمەریكا وهاوپەیمانە ئەو كارە تیرۆریستانە ئەنجام دەدەن . بەڵام مەڕامی سەڕەكیی ئەو پیلانگێرییانە، گوشارە لە سەر هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی خەیاڵی ئەوان كە گەلی كورد هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمەریكاو هاوپەیمانی زیاترە تا ئێران . هەروەها ئیرەیی بردنە بەو پێشكەوتن و سەركەوتننانەی هەرێمی كوردستان و بوونی سەقامگیری و ئارامی و گەشەسەندنەكان و هەوڵدان بۆ ناسەقامگیركردنی و وەك جەبهەیەك بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەمەریكا وهاوپەیمانی وبەتایبەت هەرێمی كوردستان . كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیش لە سەر دەستی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمان لە بەغدا گورزێكی كوشندە بوو بەر پەیكەری رژێمی ئێران و ئەو هیلالە شیعییەی كە دەیان ساڵ بوو ، تاران خەونی پێوە دەبینی و بووە بڵقی سەر و ئەو شكستانەی كە لە چوار ساڵی رابردوو، لە سەر دەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە میلیشا و گروپانەی سەر بە ئێران كەوت ، ئاماژەیەكی روون بە كینە وڕق و رۆحی تۆڵەسەندنەوە لە هەرێمی كوردستان . هەروەها ئەو مووشەك وباران و پەڵاماردانە تیرۆریستانە بە فرۆكەی بێ فرۆكەوان بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا و بالیۆزخانە وڵاتانی زلهَێز و ئینجا هەولێری پایتەختی كوردستان و هەروەها رێگریكردن لە هاتنی شایستەداراییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن لایەن و گروپە شیعییەكان ، خۆ ئامادەكردنە ، بۆ زیاتر كۆنترۆڵكردنی جومگەكانی دەسەڵات ، خۆسازكردنە بۆ هەڵبژاردنی مانگی 10ی 2021 تا زیاتر قۆرخی دەسەڵاتی بەغدا بكرێت .لەلایەكی ترەوە، ئەمە جاری دووەمینە لەلەكاتی دەسەبەكارربوونی ئیدارەی بایدن ، وەڵام وهێرش بۆ گروپ و میلیشا تیرۆریستەكانی سەر ئێران بكرێت لە تۆڵە ئەو مووشەكبارانكردن و بەكارهێنانی فرۆكەی بێ فرۆكەوان بۆ سەر باڵیۆزخانە و بنكەی سەربازی ئەمەریكا و هەروەها هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ، ئەوەش راستییەكی بۆ هەموو ئەو گروپ ومیلیشا شیعیانە سەڵماند ، كە ئەمەریكا و هاوپەیمانی هیچ كات دەستبەرداری گەلی كورد و هەولێری پایتەخت نابن و لە كاتە سەختەكاندا پشتیوانی هاوپەیمانەكانیان دەكەن . بەتایبەت كە هەرێمی كوردستان ئەمرۆ لە سەر ئاستی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری خاوەن متمانە و پێگەیەكی بەهێزە و توانیوێتی لە كێشە و ملمڵانییەكانی ناوچەكە بەتایبەت ئەمەریكا و ئێران بە شێوەیەكی زۆریرانە مامەڵە بكات و هاوسەنگی رابگرێت . بۆیە، بەردوامی ئەو هێرش وپەڵاماردانانە ، دەخوازێت كە هەرێمی كوردستان گشت هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ ئەمەریكاو زڵهێزان و نەتەوەیەكگرتووەكان چرٍتر بكاتەوە، تا بەخێرایی بگرێتەوە ناوچە جێی ناكۆكەكان بەتایبەت كەركووك و شەنگال تا رێگری لە وهێرش و پەڵاماردانە بكرێت كە بە هۆی بۆشایی ئەمنی و نەبوونی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەو ناوچانە دروست بوونە و میلیشا تیرۆریستەكان هەڵپەرستان هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج . پێوستە ، خۆمان لە رووی سیستەمی ئەمنییەوە وبەتایبەت دژە فرۆكەو چەكی پێشكەوتوو زیاتر تەیار بكەین و ئامادەباشی بەردەوامی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان وچاودێری وردی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان شوێنی سەڕەكی ئەو گروپە میلیشایانە و مووشەكبارانكردن و بەكارهێنانی فرۆكەی بێ فرۆكەوانە دژ بە هەرێمی كوردستان . هەروەها بوونی تەبایی و یەكریزی هێزولایەنەسیاسی ییەكانی كوردستان ، زۆر گرنگە ،چونكە دوژمنان مەرامیان دیارە و كوردیان كردۆتە ئامانج و خەونی حوشتری لەمێژییەی نەیارانی گەلەكەمان نەمانی ئەو دەستكەوتانەیە وبەڵام بە هۆشیاری و ئیرادەی پۆڵایین ، وەك هەمیشە سەركەوتنمان مسۆگەرە و كوردستانیش هەر سەقامگیر و ئارٍام تر دەبێ.
ئەم هەواڵە 12643جار خوێندراوەتەوە |