|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی مێژوویی پر سەروەری و حیكمەت و شانازیی شاهیدە كە قوتابخانەی كوردایەتیی كە ئومێد و هیوای نەتەوەیەكە بە كردەوە سەلماندوییەتی و دەریدەخات كە، ڕێچكەی هێزی سیاسی و جێبەجێكاری گۆڕانكاری و خۆگونجێنی دیبلۆماسیە، ئاسۆی هاتنەدی خەون وخواستەكان و بەرگریكاری خاك و سەقامگیری و بزوێنەری ئاوەدانی كوردستانە.پارتی ئەو هێزەیە یەكهەڵوێستە خاوەن بڕیارە، بەهەڵوێستە، بەهێزە، ئارام وخۆڕاگرە، بە زەبرەبوونی كەسایەتی وەك نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی كوردستان ئەو هێزەن لە نێو قوتابخانەیە هەڵقوڵاون، تاشەبەردی بەهێز و خۆڕاگرن لە بەردەم ئەگەر و لافاوەكان و تاقیكراونەتەوە، كە چەندە خۆنەویستانە روبەڕووی سەختیەكان بوونەتەوە. هەرێمی كوردستان بە سیاسەت و دیپلۆماسیی ژیرانەی سەركردایەتی سیاسی مەبەستیە هاوشێوەی دەوڵەتێكی هاوچەرخ كار بۆ دەوڵەتی هاووڵاتیبوون بكات، كە تیایدا تاكەكان بە یەكسانی لەناو ماف و ئەركەكانیان ژیان بەسەر بەرن و كیانی كوردستان بە دەوڵەتی دامەزراوەكان و جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان و دەستاودەستكردنی دەسەڵات بە شێوەیەكی ئاشتیانەی رەها، پشبەست بە هێز و ویستی جەماوەر و لە رێگەی سندووقی هەڵبژاردنەكانەوە كە ئەوەش كردەوە سەڵمێنراوە و هەر ئەو دیموكراسییەت و ئازادیی و پێكەوە ژیانەش بووە ئەمرٍۆ ناوبانگی كورد و پێگەی قەوارەكەی بەرەو لووتكە بردووە. لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو ، بەڕێزان مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بانگهێشتی فەرمی سەردانی چەند وڵاتێكی ئەوروپی و عەرەبی كرد ، سەرەتا ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان سەردانی چەندین وڵاتی ئەوروپای كرد چەندین دیدارو كۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا ، گرنگی ئەم سەردانە لەوەدایە كە لەلایەك عێراق دژایەتی هەرێمی كوردستان دەكات و لەلایەكی ترەوە شەڕ فرۆشتنی پەكەكە بە هەرێمی كوردستان ئەم سەردانە دەرخەری ئەوەن كە كاروانی دیپلۆماسی و سیاسیی و ئاوەدانی و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان ناوەستێت و ڕۆژ بە ڕۆژ لە پێشكەوتنی زیاتر نزیكتر دەكاتەوە ، سەرۆكی حكومەت ژمارەیەك دیدارو كۆبوونەوەی ئەنجامداوە لە ماوەیەكی نزیك ئەنجام و بەرهەمەكانی ئەو سەردانانە دەردەكەوێت بۆ هەمووان كە لەم سەردانانەدا پێگە و سەنگ و گرنگی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ناوچەكە و دوونیای دەرەوە زیاتر ئاشنا دەبێت .. هەروەها رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی وڵاتانی عەرەبی كردووە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانە كۆبوویەوە هەمیشە ئەوە وتراوە كە نێچیرڤان بارزانی نەرمە لە ناوخۆی وڵات و بەهێزە لە دەرەوە ، پێویستە لە پاڵ ئەم سەردانە گرنگانەی سەرۆكەكانی وڵات ڕای جیهان بگۆردرێت و چیتر ئەو شەڕفرۆشیەی پەكەكە و زیان گەیاندن بە سەرو ماڵی خەڵكی كوردستان بەردەوام نەبێت ، هەر بۆیە هیوادارین بیانوەكانی توركیا كۆتایی بێن ئەو شەڕەی بێ هۆكار لە هەرێمی كوردستان هەیە بگوزازنەوە بۆ باكووری كوردستان ئەگەر باوەریان بە مافەكانی گەلی كورد هەیە لەو بەشە ، بۆ ئەوەی سەرۆكەكانی وڵات بەرهەمی سەردانەكانیان بۆ هاوڵاتیانی كوردستان لە كوردستانێكی ئارام و خۆشگوزەران بەرهەم بێنن ، ئەوەش رٍاستە كە كوردستان ماڵی هەموو كوردێكی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەری و دڵسۆزە، هەر بۆیە، پێویستە لە هەموو ڕوویەكەوە پشتگیری كیان و حكومەتی كوردستان بكەین و پارێزگاری لە دەستكەوتەكان بكەین و تێبكۆشین بۆ دەستكەوتی زیاتر ، لە ماوەیەكی زۆر نزیك بەرهەمی سەردانە گرنگەكانی هەر دوو سەركردەی بڵیمەتی كوردستانی بەهێز دەركەوێت و گشت و كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەمان تێكدەشكێنرێت بەرەو ئاسۆیەكی رووناكتر.
ئەم هەواڵە 13357جار خوێندراوەتەوە |