English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژە سەختەکان تێدەپەرێن بەرەو دۆخێکی لەبارتر ھەنگاودەنێن
2021-06-17 [12:57 PM]

نووسین: وەیسی سەعید وەیسی



وابریارە لەئ اییندەێکی نزیکدا شایستەی دارایی ھەرێم رەوانە بکرێت. بێگومان ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگ وستراتیژی کابینەی نۆیەمە، کەلەدەستپێکی دەستبەکاربوونیدا کاری بۆدەکردبۆیەش یەکەمین کاری دیپلۆماسی کابینەکە سەردانکردنی بەغدابوو،نیازپاکی ھەرێمی کوردستانیان راگەیاند بەئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان (ھەولێر-بەغدا)  لەسەر بنەمای دەستوور، کەپشوودرێژیی کاک مەسروربارزانی وەک سەرۆکی حکوومەت لەدانوستانەکان رێککەوتنێکی کۆنکرێتی  لەسەربنەمای دەستوور و سازش نەکردن لە سەرمافە وشایستەداراییەکانی خەلکی کوردستانی لێکەوتەوە .
ئەم دەستکەوتەیەلە ئەنجامی پێداگیری خودی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بووکە تەحەمولی ھەموو فشارێکی کرد و ڕێنمایی بۆ شاندی ھەرێم ئەوە بوو کە نابێت لە یەک مافی دەستووری کوردستان خۆش بن و  سازشی لە سەر بکەن.
لە کاتێکدا  خەلکانێک لە ھەرێمی کوردستان  بە ئاشکرا دەیانەویست ھەموو شتێک ڕادەستی بەغدا بکرێت و شتێک نەمێنێت بەناوی ھەرێم.
بەلام لەگەل ئەمەشدا کاک مەسرور ئامادەنەبووتەسلیمی ئەو داواکاری وفشارانە بێت بەلکوو بە ھەر جۆرێک بێت ئەگەربەلێبرینیش بێت مووچەی مانگانەی بەپێی داھاتی بەردەست دابین کرد بە بێ قەرزکردن،بۆیەش ناکرێت ئەم جۆرەکەسانەخۆیان بکەنەخاوەنی دەسکەوتەکان ،
بەدلنیایەوەناردنی شایستەداراییەکانی ھەرێم  ھەنگاوێکی گرنکەبۆ  تێپەڕاندنی دۆخی سەختی ئابووریی ،بۆزیاتر بووژانەوەوئاوەدانی و خۆشگوزەرانی ،کەئیدی کاتیەتی لەپێناوخزمەتکردنی خەلکی کوردستان لایەنەکانیش پشتگیری ھەولەکانی حکومەت بکەن، کابینەی نۆیەم لەسەربنەمای ھاوپەیمانیەتی چەندلایەنێکی سیاسی دامەزراوە، ناکرێت  ھیچ لایەنێک بەپێچەوانەی رێکەوتنەسیاسیەکە وەک ئۆپۆزسیۆن مامەلەبکات،ھەولی ناشیرنکردنی حکومەت بدەن، یاخودسەرقالی خۆدەرخستن وموزایەدەبن ویاری بەسۆزوقوتی خەلکی کوردستان بکات ،ھیچ منەتێکی تێدانیەئەرکی سەرەکی حکومەتەخزمەتی ھاونیشتیمانیان بکات ورەوشی ئابووری باشتربکات ،لەگەل ئەوەی ئەم دۆخەی لەماوەی رابردووداھاتەئاراوەلەدەرەوەی ویست ودەسەلاتی حکومەت بووزۆرلەتواناداراییەکانی گەورەتربووبەلام ھەمووھەولێکی خستەگەربۆئەوەی کاریگەرییەنەرێنییەکان لەسەرژیان وگوزەرانی ھاوولاتیان سنورداربێت ،
لەئێستاشدابەرەبەرەرۆژەسەختەکان تێدەپەرن وبەرەودۆخێکی لەبارترھەنگاودەنێین،گرنگەلایەنەکان پشتگیری ھەول وھەنگاوەکانی حکومەت بن،
چیتر بۆ چەواشەکاری و ھەلمەتی بانگەشەی ھەلبژاردن و موزایەدەی  سیاسی یاری بە سۆز و قوتی خەڵکی کوردستان نەکەن  و  بەرپرسیارانەو شەفافانە مامەڵە بکەن ،
 تاحکومەتی ھەرێم بەبێ جیاوازی ھی ھەمووکوردستانیان بێت ،چونکە
 کابینەی نۆیەم لەسەربنەمای دابینکردنی مووچەوپێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان وباشترکردنی رەوشی ئابووریی کاردەکات..





ئەم هەواڵە 12400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad