English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستوور وەک پرسێکی نیشتیمانی ...
2021-06-10 [05:28 AM]

نووسین: وەیسی سەعید وەیسی


پرسی نووسینەوەی دەستووریەکێکەلەپرسەھەرەگرنگەکانی کوردستان،چونکەبوونی دەستوور وەک باڵاترین بەلگەنامەی یاسایی بۆبەرێوەبردن وحکومرانی وولات گرنگ وپێویستە،تا لەکاتی  پێویستدالەم رێگایەوەکێشەکان  یەکلابکرێنەوە،
لەجیھاندازۆربەی وولاتان خاوەنی دەستوری خۆیانن ،ھەرێمی کوردستان وەک قەوارەێکی یاسایی بەپیی ماددەی (١٢٠)ی دەستووری ھەمیشەیی عیراق مافێتی  بببێتەخاوەنی دەستووری خۆی ،
ھەرچەندەلە رابردوودا کارکرا بۆنووسینەوەی دەستوور بۆھەرێمی کوردستان  ،وپرۆژەێک بۆ راگەیاندن وبلاوکردنەوەودەنگ لەسەردان ئامادەکراتابخرێتە راپرسی بەلام بەھۆی ئالۆزی سیاسی ئەم پرسەدواکەوت و ھەربەپرۆژەی دەستوورمایەوەونەچوەبواری جێبەجێکردن .
تاسەرەنجام لەخولی چوارەمی پەرلەمانداپرۆژەیاسای دەستوورلە١٢٢ماددەئامادەکرا لەلایەن لیژنەی ٢١کەسی دالەسەر٧٠ماددەگفتوگۆکرا بەلام بەھۆی ھەمان گرفتی پێشووونەبوونی کۆدەنگی کارەکان وەستێندرا،
بۆیەش ئەگەرچی دوای ٣٠سال لەئازادی کوردستان نەمانتوانیوەببینەخاوەنی دەستوورێک ،چرکردنەوەی ھەولەکان بۆ دروستکردنی زەمینەسازی بەمەبەستی نووسینەوەی دەستوور  تالەم رێگایەدا سەرجەم کێشەکان  چارەسەربکرێت ،کارێکی گرنگە،چونکەھەموولایەنەکانیش کۆکن لەسەرئەوەی کوردستانیش  دەبێت خاوەنی دەستووری خۆی بێت ،بەھۆیی نەبوونی دەستووریش بۆشایەکی گەورەی یاسایی ودەستووری ھەیە،گەشەسەندنی دیموکراسی بێ دەستوور ئەستەمە،لەکاتی بەرێوەچوونی ھەلمەتی بانگەشەی ھەلبژاردنیشدا لایەنەکان بەلێنیان بەکوردستانیان دادەستوورێکی ھاوچەرخ ئامادەبکەن ،
لەئێستاداکەلێنێکی دەستووری لەھەرێمی کوردستان بوونی ھەیەبۆیەش ماوەێکەسەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لەروانگەی رەخساندنی زەمینەێکی لەبارووژینگەێکی تەندروست بۆدروستکردنی کۆدەنگی لەسەرتەواوکردنی کارەکانی نووسینەوەی دەستوورلەھەولی کاراکردنەوەی لیژنەکەوتەواوکردنی کارەکانەبۆ راپرسی ،ھەروەھاسەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش داوای لە فراکسیۆنەکان کرد، بۆچوونی لایەنەکانیان رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن،بەئامانجی دروستکردنی کۆدەنگی نیشتیمانی چونکەئەمەپرسێکی نیشتیمانییەچەندی رەھەندی یاسایی ھەیەئەوەندەش رەھەندی نیشتیمانی ھەیە پێویستی بەکۆدەنگی وسازانە،چونکەبۆھەمووخەلکی کوردستانەبەجیاوازی ئایین ونەتەوە، 
بۆێەش پرسی نووسینەوەی دەستووردەبێتەسەروەرێکی تربۆھەرلایەنێک کاربکات بۆسەرخستنی کارەکان   ، کەحەقەلایەنەکان  لەم پرسیەیەدا یەکدەنگ وھاورابن، چونکە تەنیا بۆ یەک لایەن یان ئایین یان  نەتەوە یانیش پێکھاتەیەک نییە، بەڵکو دەبێتە بنەمایەک کە ھەموو رەنگەجیاوازەکانی  کوردستان لەخۆبگرێت رەنگدانەوەی ویست وخواستی کوردستانیان بێت ورێزلەھەمووئایین ونەتەوەێک بگریت ، کە رەزامەندی و تەوافوقی ھەموو ئایین وپێکھاتەولایەنەکانی لەسەر بێت.ببێتە نموونەیەکی دڵنیایی بۆ ھەمووان،چونکە دواجاربۆگەڵەو  ودەبێ بخرێتەراپرسی  گەل پەسندی بکات،
 گرنگە بەھیچ جۆرێک  رێگەنەدرێت  ناکۆکی سیاسی گرفت ولەمپەرلەبەردەم ھەولەکان دروست بکات ،دەبێت لایەنە سیاسییەکان بەشدارێکی کارایان ھەبێت لەنووسینەوەی دەستووردا،کە وولاتانی دونیا بەھۆی یەکرێزی ویەکبوونی ئامانجیان توانیویانە ببنەخاوەنی دەستووری خۆیان ،
بوونی دەستوورێکی مودێرن ھۆکاری سەرەکی پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستانەولەسەرئاستی نێودەولەتیش پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێزتر دەکات ،
ھەمووانیش کۆکین کەپرۆسەی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان بێ کێشە و کەم وکوری نییە، بەڵام دەبێت لەرێگای دەستوورەوەھەولی چارەسەرکردنیان بدەین ،لەگەل ئەوەی دەستوور کۆمەلگەێکی کارامەدێنێتەئارا ،لەھەمان کاتیشداسیستەمی بەرێوەبردن وسیاسی  و ماف و ئەرکەکانی ھاووڵاتیبوون دیاری دەکات لەگەل دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دەسەڵاتی دادوەری تا ھیچ یەکێک لەم دەسەلاتانە دەست وەرنەداتە دەسەڵاتی ئەوی تر،
بۆیەش باھەولەکان یەک بخەین بۆنووسینەوەی دەستوورێک رێکمان بخاتەوەوچونکەدرەنگ نووسینەوەی دەستوورزۆرباشترەلەنەبوونی دەستوور...





ئەم هەواڵە 15487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad