|
ZNA- ھەولێر
راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس ئارەزوو دەکەن لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە مۆربکەن .
لە دوایین کۆبوونەوەی میسی و کومانی راھێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە ، میسی گووتبووی دوا رۆژی خۆم لە دەرەوەی بەرشەلۆنە دەبینمەوە ، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری بە دوا داھات .
لەلای خۆیەوە رۆژنامەی سپۆڕت لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووتەوە، یانەی یۆڤانتس لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەکات .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس دەیانەوێت میسی و رۆنالدۆ لە یەک تیپ کۆبکەنەوە و تیپێکی بەھێز لە دەوری ئەو دوو یاریزانە دروست بکەن .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، کێشەی سەرەکی یانەی یۆڤانتس لە گرێبەست کردن لەگەڵ میسی خۆی لەلایەن دارایی دەبینێتەوە ، چونکە مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆیە و ھەروەھا مووچەی میسی زیاتر لە ٣٥ ملیۆن یۆرۆیە ، ئەمەش ئەستەمە بە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس دابین بکرێت .
یاسین ئەحمەد
مشاهدة 47608
|