|
ZNA – ھەولێر
راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا ئاماژە بەوە دەدەن لەماوەی گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان لاوتارۆ مارتینێز پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە دەکات .
بەپێی ھەواڵێکی پێگەی کالچیۆ میرکاتۆ ، یانەی بەرشەلۆنە و ئەنتەرمیلان لەماوەی گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان گۆڕینەوەیەک ئەنجام دەدەن .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی بەرشەلۆنە ھەردوو یاریزان لویس سوارێز و سێرجیۆ بۆسکێس لەگەڵ ھەندێک پارە بە ئەنتەر میلان دەدات لەبەرامبەر بەدەستھێنانی لاوتارۆ مارتینێز .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی بەرشەلۆنە بە نیازە گۆڕانکاریەکی گەورە لە تیپەکەی بکات و ئامادەیی خۆی نیشانداوە دەست بەرداری زۆربەی یاریزانەکان ببێت و چەند یاریزانێکی دیکە دەھێنێتە ریزی یانەکەی .
یاسین ئەحمەد
مشاهدة 45208
|