|
ZNA – ھەولێر
چاڤی ھێرناندز راھێنەری یانەی سەددی قەتەری دەڵێت ، دەمەوێت لە خولی ئینگلیزی راھێنەرایەتی بکەم و سەرسامم بە راھێنەرایەتی گواردیۆلا .
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی چاڤی رایگەیاند : ئامانجی سەرەکیم ئەوەیە بگەڕێمەوە ئەوروپا و بەتایبەتی بۆ بەرشەلۆنە ، ئەمە تەحەددیەکی گەورەیە بۆ من ، بەڵام لێرەش لەگەڵ یانەی سەد پرۆژەیەکی گرنگمان ھەیە و چێژ لە کارەکەم دەبینم .
چاڤی گووتیشی : سەرسامم بە شێوازی راھێنەرایەتی پیپ گواردیۆلا ئەو کەسێکی زیرەکە و زۆر شت بە یاریزان دەبەخشێت و من زۆر شت لە گواردیۆلا فێربووم .
چاڤی راشیگەیاند : ئەگەر روو بکەمە خولی ئینگلیزی ئارەزوو دەکەم ببمە راھێنەری یەکێک لەم یانانە (مانشستەر ستی ، مان یونایتد ، چێلسی ، ئەرسنال و یا تۆتنھام) .
یاسین ئەحمەد
مشاهدة 45355
|