ZNA-ههولێر
دوێنێ شەممە ١١/ ٨/ ٢٠١٨، پۆلیسی وڵاتی ئەلبانیا، ڕای گەیاند، ئەو گەنجەی تۆمەتبارە بە کوشتنی ٨ کەس لە خزمانی خۆی، دەستگیر کرا.
پۆلیسی ئەلبانیا، ڕای گەیاند، ڕەزوان زایگدچ (٢٤ ساڵ) دانی بەوەدا ناوە، بە کڵاشینکۆڤ ٨ کەسی لە خزمانی خۆی کوشتووە.
دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، پۆلیسی ئەو وڵاتە ١٢ کاتژمێر بەدوای تۆمەتبارەکەدا گەڕان، کە لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبوک، نووسیبووی: "سەرۆک وەزیرانیش ناتوانێت دەستگیرم بکات".
گەنجە دەستگیر کراوەکە لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی مەڕوماڵات کار دەکات، بۆیە بەو پێیەی شارەزای ناوچەکەیە، کە دەکەوێتە باشووری ئەلبانیا، دەستگیرکردنی بۆ پۆلیس ئاسان نەبوو.
تاوانەکە لە دانیشتنێکی خێزانیدا ئەنجام درا، کە تێیدا یەکێک لە کوژراەکان، گەنجەکەی بەوە تۆمەتبار کردبوو، عەلەشیشی لە قوربانییەکان دزیوە.
مشاهدة 126166
|