ZNA-ههولێر
دیاردەیەکی گەردوونی دیکە دوای مانگ گیرانەکە روو دەدات و زانایەکیش کاتەکەی دیاری دەکات.
بیل کۆک، زانای بواری نەیزەکەکان لە ئاژانسی گەردوونناسیی ئەمریکی (ناسا) رایگەیاندووە، لە دوو شەوی ئەم مانگەدا، نزیکەی ٦٠- ٧٠ نەیزەک لە یەک شوێنەوە بەرەو گەردوون دەچن.
ھەروەک بیل کۆک رایگەیاندووە، دیاردەکە لە درەنگانی شەوانی ١١.٨.٢٠١٨ و ١٢.٨/٢٠١٨ روو دەدات و باشترین ناوچەش بۆ بینینی ئەو دیاردەیە، نیوەی باکووری گۆی زەوییە.
کاتژمێر ٩:٢٤ خولەکی شەوی ھەینی ٢٧.٧.٢٠١٨، درێژترین ماوەی مانگگیران تۆمار کرا کە گەیشتە زیاتر لە یەک کاتژمێر و نیو.
مشاهدة 122101
|