English | Kurdî | کوردی  
 
لالیگا.. ڤالانسیا دوو خاڵی گرنگی لە ریالی پێشەنگ وەرگرت
2024-03-03 [06:59 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریێکی تری هەفتەی 27ی خولی ئیسپانیا، ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ڤالانسیا.

 

لە ئەنجامدا یارییەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا هەرچەندە ریال مەدرید کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کرد بەڵام لەو تایمەدا دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 27 و 30دا لەڕێگەی یاریزانان هۆگو دۆرو و ڕومان یێرمچۆک لێیان تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی پێنجی زیادکراوی ئەو تایمە ڤینیسیۆس جونیۆر بە گۆڵێک ئەنجامەکەی بۆ ریال کەمکردەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، لە خولەکی 76 دوای چەندین هێرش ڤینیسیۆس جونیۆر گۆڵی یەکسانی بۆ مێرەنگێ تۆمارکرد، دواتر ناوبژیوان حەوت خولەکی کاتی زیادکاراوی بە یارییەکەدا لە پێناو قەرەبووکردنەوەی کاتە رۆیشتووەکان ، سەرەنجام لە کاتی زیادکراودا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ڤالێنسیا هەژمارکرد بەڵام دوای گەڕانەوە بۆ ڤار رەتکرایەوە، هەروەها بێلینگهامیش بەکارتی سوور کردە دەرەوە و یارییەکەش بە یەکسانی کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە و ڤالانسیاش 37 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەم دێت.





مشاهدة 970
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad