English | Kurdî | کوردی  
 
مەترسیدارترین زیانەکانی حەبی پاراسیتول
2024-03-02 [07:41 AM]

ZNA:هەولێر


“ پاراستۆڵ” به‌ یه‌كێك له‌ ده‌رمانه‌ كیمیایییه‌كان كه‌ زۆربه‌ی كه‌س به‌كاری ده‌هێنێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی جه‌سته‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژانه‌ زیاده‌ڕه‌ویی له‌م ده‌رمانه‌دا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ دروست ده‌كات له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته‌ت.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی “netdoctor” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌و زیانانه‌ ده‌كات كه‌ حه‌بی پاڕاسیتامۆڵ هه‌یه‌تی و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ كه‌ پزیشكانی به‌ریتانی ئه‌نجامیان داوه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ حه‌بی پاڕاسیتامۆڵ زیانی زۆر هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ و پێویسته‌ به‌شێوازێكی زۆر و رۆژانه‌ نه‌یخۆیت.

هۆكاره‌كانی نه‌خواردنی حه‌بی پاراستۆڵ به‌شێوازێكی رۆژانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپ له‌سه‌ر چالاكی جه‌سته‌ دروست ده‌كات و تووشی په‌چه‌كرداری خراپی جه‌سته‌ت ده‌كات كه‌ زۆربه‌ی كاته‌كان ژه‌هر له‌ جه‌سته‌دا دروست ده‌بێت.

پزیشكان زیاتر له‌باره‌ی خراپی ئه‌م ده‌رمانه‌ كیمیایییه‌وه‌ گوتوویانه‌، ئه‌گه‌ر له‌ ڕۆژێكدا زیاتر له‌ سێ حه‌بی پاراستۆڵ بخۆی، ئه‌وا كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر چالاكی و ته‌ندروستی ئه‌ندامه‌كانی “جگه‌ر و گورچیله‌”، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشیان ڕوون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ یه‌ك كاتدا دوو حه‌ب یان زیاتر بخۆی، ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونت به‌ نه‌خۆشیی ژه‌هراویبوونی گه‌ده‌ زیاد ده‌كات.





مشاهدة 1051
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad