English | Kurdî | کوردی  
 
تەرمی کەسێک لە رووباری خابوور دۆزرایەوە
2024-03-02 [05:59 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، کە تەرمی کەسێک لە رووباری خابوور دۆزرایەوە و هیچ شوێنەوارێکی ئەشکەنجەدانی بەسەر جەستەیەوە نییە.

ڕائد ئەحمەد ڕەمەزان، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 2/3/2024 تەرمی کەسێکی 24 ساڵی بە ناوی (ن، ع، م) لە رووباری خابوور لە سنووری زاخۆ دۆزرایەوە.

ھەروەھا ڕائد ئەحمەد ڕەمەزان، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە تەرمی کەسەکە هیچ شوێنەوارێکی ئەشکەنجەدانی بەسەر جەستەیەوە نییە و بە بڕیاری دادوەریش لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.


رێباز یونس





مشاهدة 1435
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad