English | Kurdî | کوردی  
 
دهۆک… بەهۆی دروستبوونی شەر لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری چەند کەس بوونە قوربانی
2024-03-02 [05:58 AM]

ZNA-هەولێر


لەنزیک هۆلێکی ئاهەنگ گێرانی هاوسەرگیری لە سنووری قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک شەر لە نێوان چەند کەسێکدا دروست دەبێت و کوژراو و بریندار لیدەکەوێتەوە.

راستی خەلیل شایەتحال لە نزیک رووداوەکە، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند، ئەمرۆ شەممە ٢ی٣ی٢٠٢٤لەنزیک هۆلێکی ئاهەنگگێران هاوسەرگیری لە سنووری قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک شەر لە نێوان دوو بنەمالەدا دروست بووە دواتر هەردوو لایان بۆ بەدەستهێنانی چەک چوونەتەوە بۆ مالاکانیان چەقۆ و چەکیان بە کارهێناوە.

هەروەها راستی خەلیل شایەتحال لە نزیک رووداوەکە ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خسەتەروو، کە لە ئەنجامی ئەو شەرەدا دوو کەس بە ناوەکانی ئازاد محەمەد و فەیسەل رەمەزان بە چەقۆ بزامدارکراون، هەروەها کەسێکیش بە ناوی ئدریس رەمەزان لە ئەنجامی بەرکەوتنی گوللەی چەک کە بەسەری کەوتووە گیانی کوژراوە.

رێبازیونس





مشاهدة 1786
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad