English | Kurdî | کوردی  
 
شاره‌وانی هه‌ولێر ڕوونکردنەوەی بۆ ڕای گشتی  راگه‌یاند
2024-03-02 [02:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

دوای ئەوەی لەلایەن کەسێکەوە گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووک بڵاوكراوەتەوه  گوایە شارەوانیمان پارچە زەویەکی سەوزایی دابەشکردووە.

  لێرەوە وەک سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنین سەر لەبەری ئەم هەواڵ و زانیاریانە دوورن لە ڕاستیەوە هیچ بنەمایەکی نیە وە ئەو زەوییەی ئەو بەڕێزە باسی دەکات زەویەکی نیشتەجێی هاوڵاتیان بووە و لەناو بلۆکێکی نیشتەجێ هەروەها وێنەی تۆماریان بەناوی هاوڵاتیان خۆیان بووەو  بڕیاری دادگایان هه بووه وه  لەلایەن هاوڵاتیانی دەوروبەری زێدەڕۆیی کراوەتە سەر،

بۆیە هەموو ئەو زانیاریە چەواشەکاریە ڕەت دەکەینەوە و پێویست بوو ئەو بەڕێزە ووردتر هەڵوەستەی لەسەر ئەم بابەتە کردبا بە بەڵگەو دیکیۆمێنت قسەکانی پشتڕاست کردبایەوە نەوەک تاک لایەنە هەواڵ و  زانیاری نادروست و هەڵە بڵاو بكاتەوه .

وە لێرەوە بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی خۆمان ڕادەگەیەنین سەرۆکایەتی شارەوانیمان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردن و پرؤسەى ئاوەدانی شەکرە شار و دانیشتوانەکەی .

 

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

2024/3/2





مشاهدة 1018
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad