English | Kurdî | کوردی  
 
رووداوێک لە باشووری یەمەن روویداوە، داوای پاراستنی گیانی كه‌شتیه‌وانان ده‌كرێت
2024-02-19 [12:59 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانی دەریایی بەریتانیا "UKMTO" ڕایگەیاند کە ڕووداوێک لە کەناراوەکانی باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ڕوویداوە، داوا لە تیمەکانی نێو کەشتییەکان کراوە، رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی گیانیان بگرنەبەر.

 دەستەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی ڕاپۆرتێک کە بەدەستیان گەیشتووە، ڕووداوێک بە دووری ٣٥ میل لە کەناراوەکانی شاری مەخا باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ڕوویداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە تیمەکانی نێو کەشتییەکان لە دەریای سوور کراوە، رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی گیانیان بگرنەبەر و ھەر چالاکییەکی گوماناویشیان بەدی کرد، ئەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێی ئاگادار بکەنەوە.

تا ئێستا حووسییەکان لە يەمەن، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەبارەی ڕووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

 

AA





مشاهدة 961
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad