ZNA: هەولێر جۆرێكی تری هەوكردنی پڕۆستاتە كە هۆكارەكەی بەكتریایە، ئەم نەخۆشیە زیاتر باوە لە كەسانی تەمەن (50 – 60) ساڵی، ئەو كەسانەی كە پێشتر تووشی هەوكردنی پڕۆستات بوون زیاتر ئەگەری حاڵەتەكەیان هەیە
. ئەم حاڵەتە بەزۆری كاتێك دروستدەبێت كە كەسەكە تووشی هەوكردنی بەكتریایی جۆری كتوپڕ بووبێت (acute) كە مەبەستمانە، بەڵام چارەسەری پێویست نەكرابێت واتە بەكتریاكان بەتەواوی لەناونەچووبن
. نیشانەكانی ئەم جۆرە هەوكردنە بە بەراورد بە جۆری كتوپڕەكە زۆر بەهێز نین، بەڵام درێژخایەنن كە دەكرێت زیاتر لە سێ مانگ بخایەنێت كە ئەمانەن :
- دروستبوونی ئازار لە چووك و گوونەكان و كۆم و بەشی خوارەوەی سك یاخود پشت
. كاتێك پشكنین بۆ كەسەكە دەكرێت لە ڕێگای كۆمەوە، پڕۆستاتی گەورە یاخود ڕەق بووە. بوونی ئازار لەكاتی میزكردن، زوو زوو هەستان لەشەوانداو كەسەكە بە پچڕ پچڕ میزی بۆ دەكرێت
. بوونی ئازار لەكاتی ئاوهاتنەوە، ئازاری ناوچەی حەوز كێشە سەرجێییەكان بە گشتی.
(د. لاوان توانا كەمال –
پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەكانی گورچیلەو میزەڕۆو پرۆستات و نەزۆكی پیاوان)
مشاهدة 994
|