English | Kurdî | کوردی  
 
بۆ كەمكردنەوەی ئازاری جومگەكانتان ئەمانە بكەن
2024-02-11 [01:27 AM]

هەولێر : ZNA


1. جوڵە و وەرزش كردن : زۆرجار وەرزشكردن پەیوەندی بە كەمبوونەوەی ئازارو هەوكردنی جومگەكانەوە هەیە، وەرزشكردن بەتایبەت بۆ ئازارە درێژخایەنەكانی وەكو سەوەفان و ڕۆماتیزم ڕەنگە كاریگەر بێت، چونكە ماسولكەكان بەهێز دەكات كە پشتگیری جومگەكان دەكەن، هەروەهاجەستە هان دەدات بۆ بەرهەمهێنانی ئەندۆرفین كە ئازارەكە كەم دەكاتەوە، وەرزشەكانی وەكو مەلەكردن لەناو ئاوی گەرم و پایسكیل و ڕۆشتن لە وەرزشە بەسوودەكانن بۆ تەندروستی جومگەو ئێسك.

 

2. خواردنی خۆراكە ڕووەكی و سروشتیەكان كە ڕێژەیەكی زۆر لە ڕیشاڵیان تێدایە وەكو سەوزەو میوەكان.

 

3. گەرمكردنی جومگەكان لەكاتی بوونی ئازاردا: بەكارهێنانی گەرمی بۆ كەمكردنەوەی ئازارە درێژخایەناكان بەسوودە، چونكە سوڕی خوێن چاڵاك دەكات لەو شوێنەدا.

 

4. ساردكردنی جومگەكان لەكاتی بوونی ئازاری توندو نوێدا بەسووە بەتایبەتی ئەگەر بەهۆی بەركەوتنی زەبری دەرەكی یاخود لە هەوكردنێكی توندا ساردی دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی رێژەیی ئازار.

 

5. كەمكردنەوەی ئازار لە ڕێگەی چارەسەرە فیزیاییەكان و كشانی جەستەدا، وەكو چارەسەر بە تەزووی كارەباو سۆنارو شۆك وەیڤ و لەیزەرو كشانی جەستە (stretch) كە لەلایەن كەسانی شارەزاو چارەسەركاری سروشتی فیزیاییەوە ئەنجامدەدرێت.

 

6. خواردنی و زیاد كردنی زەردەچەوە (كوركوم) بۆ ناو خواردنەكانت، بۆ زۆربەی كەس، تەواوكەری كوركومین ڕۆژانە لە (200) میلیگرام بۆ (1000) میلیگرام بەسوودە، بەڵام پێش خواردنی هەر تەواوكەرێكی خۆراكی واباشترە پرس بە پزیشكەكەت بكەی بۆ دڵنیابوونەوە لە سوودو زیانەكانی تەواوكەر خۆراكیەكە.

 

7. مێدیتەیشن و یۆگا : مێدیتەیشن یۆگا ڕێگەی خێراو سادەو سەلـمێنراون و بۆ پشوودان و كەمكردنەوەی ئازار.

 

8. مەساج و شێلان لە ڕێگەی كەسانی شارەزاوە : زانستی پزیشكی سەلـماندویەتی كە شێلان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ كەمكردنەوەی ئازارو هەوكردن و گرژبوونی ماسولكەكان.

 

ئێمە لێرەدا چەند ڕێگەیەكی باش و بە سوودمان بۆ خستنەڕوو بۆ كەمكردنەوەی ئازاری جومگەكان بێ بەكارهێنانی دەرزی و دەرمان، بەڵام لەوانەیە ئەم ڕێگایانە تەنها یارمەتیدەربن بۆ كەمكردنەوەی ئازار نەك چارەسەری سەرەكی و بەهێز

 

. (د. هێمن مەحمود ئاغا – دكتۆرا پسپۆڕی ورد لە نەخۆشیەكانی جومگەو ئێسك و ڕۆماتیزم و فەقەڕات و چارەسەری سروشتی





مشاهدة 1156
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad