English | Kurdî | کوردی  
 
گرنگترین سوودەكانی پاقلەمەنیەكان
2024-02-11 [11:03 AM]

ZNA: هەولێر


1. سەرچاوەیەكی گرنگی پڕۆتینەكانە، بەڵام بڕی كالۆری كەمتری تێدایە بە بەراورد بە پڕۆتینی ناو گۆشتی سوورو پەلەوەرو ماسی و هێلكەو پەنیر بە هۆی كەمی چەوری و بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە ماددە ڕیشاڵەكان، بۆیە بژاردەیەكی زۆر تەندروستە بۆ ئەوە كەسانەی نابێت یان ناتوانن، ئەو خۆراكانە بخۆن یا حەزیان لێنیە لە بێجگە لە هەرزانی نرخەكەی.

 

2. دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن و گرنگن بۆ خۆپاراستن لە كەمی ماددەی ئاسن و كەمخوێنی.

 

3. سەرچاوەیەكی گرنگی ماددە ڕیشاڵەكانن كە ڕۆڵێكی بەرچاویان هەیە لە بەهێزكردنی تەندروستی كۆئەندامی هەرس و یارمەتیدانی دابەزاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵی خراپ و چەورییە سیانیەكان و كۆنترۆڵ كردنی شەكرەی ناو خوێن.

 

4. سوودی زۆرە بۆ ڕێگە گرتن لە زۆری كێش و قەڵەوی و لە كاتی ڕێجیمدا بە تایبەت كاتێ سەوزن وەك لۆبیاو پاقلەی سەوزو بازالیاو فەریكەنۆك.

 

5. سەرچاوەیەكی باشی زۆر لە ڤیتامینەكان و كانزاكانن وەك كۆمەڵەی ڤیتامین بی، جگە لە ڤیتامین B12 و زینك و كالیسیۆم و سۆدیۆم، هەروەها بە سەوزی بڕێكی باشی ڤیتامین ئەی و سی تێدایە.

 

6. بەهۆی بوونی ماددەی تریپتۆڤان یارمەتی زوو نووستن و كەمكردنەوەی كێشەی تێكچوونی خەو دەدات.

 

7. سۆیا كە جۆرێكی پاقلەمەنیەكانە بژاردەیەكی زۆر تەندروستە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی گەنم یا حەساسیەتیان بە گلۆتین هەیە.





مشاهدة 955
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad