English | Kurdî | کوردی  
 
سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كونسولى نوێى به‌ريتانيا كۆده‌بێته‌وه‌
2024-02-06 [03:14 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ سێشەم مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ جەیمس گۆڵدمان كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد. 

سه‌رۆكی حکوومەت پيرۆزبايى دەستبەکاربوونی لە کونسولی گشتی نوێی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیى دوولایەنە.

كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەییى وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەكه‌ و گرنگیی دابینکردن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.





مشاهدة 724
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad