ههولێر - zna بە زنجیرەی سامسۆنگ گالاکسی S24 سەردەمێکی نوێی مۆبایلە بەهێزەکانی ژیری دەستکرد بدۆزەرەوە
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس زنجیرەی گالاکسی S24 ئەڵترا و گالاکسی S24+ و گالاکسی S24ی نمایشکرد؛ کە سەردەمێکی نوێی ئەزموونی مۆبایل دەستپێدەکات کە لەلایەن Galaxy AIەوە بەهێز دەکرێت و ئاسۆکان دەکاتەوە بەرەو دروستکردنی شۆڕشێکی بێ وێنە لە شێوازی کارلێکی بەکارهێنەران لەگەڵ ئامێرە مۆبایلەکانیان. تێکەڵکردنی ژیری دەستکرد لە زنجیرەی گالاکسی S24 هەموو ئەزموونەکانی بەکارهێنەر بەرز دەکاتەوە، لە چالاککردنی پەیوەندی نەرم لە ڕێگەی وەرگێڕانی زیرەکی دەق و پەیوەندیەکان، بۆ بەرزکردنەوەی توانا داهێنەرەکان بەهۆی بزوێنەری ProVisual Engineی گالاکسی، تا دانانی پێوەرێکی نوێ بۆ گەڕان دادەڕێژێت کە شێوازی گەڕانی بەکارهێنەران لە جیهاندا پێناسە دەکاتەوە.
تی ئێم ڕۆه، سەرۆک و بەڕێوەبەری یەکەی کارەکانی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، دووپاتیکردەوە کە زنجیرەی گالاکسی S24 گۆڕانکاری ڕیشەیی لە چۆنیەتی پەیوەندی بەکارهێنەران لەگەڵ جیهاندا دەکات و ڕێگە خۆشدەکات بۆ دەیەی داهاتووی داهێنانەکانی مۆبایل. و ڕایگەیاند: " Galaxy AIلە ئەنجامی پابەندبوونی سامسۆنگ بە داهێنان و دیدگای خۆی بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی مۆبایلەکانیان لەلایەن خەڵکەوە داڕێژراوە. لەڕێگەی ئەمەشەوە ئامانجمان بەرزکردنەوەی ئەزموونی ڕۆژانەی بەکارهێنەرانە بۆ بەهێزکردنیان بۆ گەڕان بۆ توانای نوێ ژیانیاندا".
ئەزموونی ڕۆژانەی ناوازە
Galaxy AI زیرەکی ئامانجدار دابین دەکات کە بۆ دەوڵەمەندکردنی لایەنە جیاوازەکانی ژیان داڕێژراوە، بە تایبەتی جەخت لەسەر ڕۆڵی خۆی دەکاتەوە لە بەرزکردنەوەی پەیوەندیکردن لە ڕێگەی مۆبایلە زیرەکەکانەوە، گالاکسی S24 پەیوەندیکردن لە سەرانسەری زمانەکاندا ئاسان دەکات، و ئاسانکاری دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ خوێندکاران، تەنانەت گرتنی شوێن لەکاتی گەشتکردندا، ئەمەش لە ڕێگەی Live Translate، وەرگێڕانی دەنگ و دەق بە شێوەی دوولایەنە لە کاتی پەیوەندی تەلەفۆنی لەناو بەرنامەکەدا، بەبێ پێویستی بە بەرنامەی لایەنی سێیەم، لە هەمان کاتدا دڵنیابوون لە نهێنی تەواو بەهۆی ئەو زیرەکییە دەستکردەی کە لە مۆبایلەکە هەیە.
وەرگێڕ وەرگێڕانی خێرای پەیوەندییەکان لە ڕێکخستنی شاشەی دابەشکراودا دابین دەکات، تا کەسەکان کە لەگەڵ یەکتر قسە دەکەن، نووسراوێکی ئەو وشانە ببینن کە کەسی بەرامبەر دەیڵێت. ئەم تایبەتمەندییە بەبێ پێویستی بە ئیتەرنێت یان پەیوەندی وای فای کاردەکات.
بۆ نامە و بەرنامەکانی تر، Chat Assist دەتوانێت یارمەتی باشکردنی تۆنەکانی گفتوگۆ بدات بۆ ئەوەی لەگەڵ شێوازی پەیوەندیکردنی مەبەستتدا بگونجێت. هەروەها ئەو زیرەکییە دەستکردەی کە لەناو کیبۆردەکەی سامسۆنگدا دروستکراوە، وەرگێڕانی دەستبەجێ دەکات بۆ نامە کورتەکان و ئیمەیڵەکان و زۆر شتی تر بە 13 زمان. و لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، Android Auto بە شێوەیەکی خۆکاری کورتەیەک لە نامە هاتووەکان دەخاتە ڕوو.
Note Assist بەرنامەی Samsung Notes بەهێز دەکات، بە پوختەی دروستکراوی ژیريی دەستکرد، كه دروستکردنی قاڵب کە تێبینیەکان بە شێوازێکی پێشوەختە دانراو ئاسانتر دەکات، تەنانەت دروستکردنی بەرگێک بۆ ناسینەوەی تێبینیەکان بە پێشبینییەکی کورت. و بۆ تۆمارە دەنگییەکان، تەنانەت کاتێک چەندین بڵندگۆ هەبێت، Transcript Assist زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیای گۆڕینی قسە بۆ دەق بەکاردەهێنێت بۆ نووسینەوە و کورتکردنەوە و وەرگێڕانیان.
داهێنانەکانت ئازاد بکە بۆ دۆزینەوەی جیهان بە شێوازی نوێ
بزوێنەری ProVisual Engineی گالاکسی S24 کۆمەڵەیەکی گشتگیرە لە ئامرازەکانی بەهێزی ژیری دەستکرد کە توانای گرتنی وێنە دەگۆڕن و دەربڕینی داهێنەرانە لە هەموو هەنگاوێکدا زۆرترین دەکەن، لە ئامادەکاری وێنەگرتنەکەتەوە تا هاوبەشکردنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا. سیستەمی Quad Tele لە مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا کاردەکات، بە هاوێنەی نوێی نزیک کردنی بینایی 5X، لەگەڵ هەستەوەرێکی 50 مێگاپێکسڵ بۆ ئەوەی کارایی کوالێتی بینایی لە ئاستی نزیک کردنەوەی 2X و3X و5X بۆ 10X باشتر بکات بەهۆی هەستەوەری Adaptive Pixel Sensor. هەروەها وێنەکان ئەنجامە ڕوونەکان پیشان دەدەن تەنانەت لە ئاستێکی سەرنجڕاکێشی نزیک کردن 100x بە بەکارهێنانی تواناکانی نزیک کردنی دیجیتاڵی باشترکراوە.
وە بە توانا نوێکراوەکانی وێنەگرتنی شەوانە Nightography، وێنە و ڤیدیۆی گیراو بە تایبەتمەندی Space Zoom لەسەر گالاکسی S24لە هەر بارودۆخێکدا نایاب دەردەکەون، تەنانەت کاتێک نزیک دەکرێنەوە. ڕووناکی زیاتر وەربگرە لە بارودۆخی تاریکدا بە بەکارهێنانی قەبارەی پێکسڵی گەورەتری مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا کە ئێستا 1.4 میکرۆمترە، کە بە ڕێژەی 60% گەورەترە لە مۆدێلی پێشوو. و کاڵبوونەوە لەسەر مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا کەم کراوەتەوە لە ڕێگەی گۆشەکانی فراوانتری Optical Image Stabilizer (OIS) و باشترکردنی دژە لەرزین. لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆدا هەردوو کامێرای پێشەوە و دواوە بە پرۆسێسەری سیگناڵی وێنە (ISP) ئامادە کراوە کە تایبەتە بە کەمکردنەوەی ژاوەژاو. گالاکسی S24 شیکاری بۆ زانیارییەکانی Gyro دەکات بۆ جیاکردنەوەی جوڵەی وێنەگر و جوڵەی ئامانجەکە.
ئامرازە داهێنەرەکانی دەستکاریکردنی Galaxy AI وا دەکات بتوانرێت ڕێکخستنی سادە بکرێت وەک سڕینەوە و پێکهاتنەوە و باشترکردنی کوالێتی وێنەکان، بەرنامەی Edit Suggestion تەکنەلۆژیای Galaxy AI بەکاردەهێنێت بۆ پێشنیارکردنی دەستکارییە گونجاوەکان بۆ هەر وێنەیەک، Generative Edit دەتوانێت بەشێک لە پاشبنەمای وێنەیەک پڕ بکاتەوە بە بەکارهێنانی ژیری دەستکردی دروستکەر، مۆبایلی گالاکسي S24، ژیريی دەستکردی دروستکەر بەکاردەهێنێت بۆ بەرزکردنەوەی وێنەیەک، هێمایەک لەسەر وێنەکە. و تایبەتمەندی نوێی Instant Slow-mo دەتوانێت ڤیدیۆ خێرا خاو بکاتەوە.
تەکنەلۆژیای Super HDR پێشبینی ڕاستەقینە پێشکەش دەکات تەنانەت پێش ئەوەی وێنەکە بگریت. لە کاتێکدا گرتنی یادەوەرییەکان تایبەتمەندییەکی سەرەکی مۆبایلە، و هاوبەشکردنی ئەم ساتانەی لەگەڵ جیهاندا بە هەمان شێوە گرنگە. لە ئێستادا بەرنامەکانی کۆمەڵایەتی لایەنی سێیەم سوودی تەواو لە سیستەمی کامێرای گالاکسی وەردەگرن کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات. تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی کامێرای زنجیرەی پریمیۆم گالاکسی Sبە شێوەیەکی نەرم لەگەڵ بەرنامە مۆبایلەکانی وەک ئینستاگرام یەکدەگرنەوە، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای HDR بۆ باشترکردنی کوالێتی ناوەڕۆک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
زیرەکترین ئەزموونی گالاکسی تا ئێستا، بەهێزکراوە بە کارای نایاب
زنجیرەی گالاکسی S24 جیاواز دەبێت لە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەر لە ئەرکە جیاوازەکاندا، جا چ یاریکردن بێت، تۆمارکردن و دەستکاریکردنی ڤیدیۆ کلیپی کوالێتی بەرز، جووڵە لە نێوان چەند بەرنامەیەکدا لە یەک کاتدا، یان ئەرکی دیکە، بەهۆی باشترکردنی چیپسێت و شاشە و ئەوانی دیکە. مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا بە سەکۆی Snapdragon® 8 Gen 3 ی تایبەت بە گالاکسی کاردەکات، هەروەها چیپسێتەکە بە تایبەتی بۆ بەکارهێنەرانی گالاکسی نوێکراوەتەوە، کە پێشکەوتنێکی بەرچاو لە NPU دابین دەکات بۆ پرۆسێسکردنی ژیری دەستکرد بە کارایی نموونەیی. وە لەسەر هەر سێ مۆدێلی گالاکسی S24، ڕێژەی نوێکردنەوەی گونجاوی 1-120 هێرتز کاردەکات بۆ باشترکردنی کارایی.
هەموو مۆدێلەکانی زنجیرەی گالاکسی S24 سیستەمێکی کۆنترۆڵکردنی گەرمی باشیان هەیە کە ژووری هەڵمەکەی 1.9هێندە گەورەترە لە مۆدێلی پێشوو، ئەمەش پلەی گەرمی ڕووی ئامێرەکە باشتر دەکات لە هەمان کاتدا کارایی بەردەوام زۆرترین دەکات.
مۆبایلی گالاکسی S24 تایبەتمەندی ڕووناکترین شاشەی تا ئێستا لە زنجیرەی گالاکسی هەیە، کە دەگاتە لوتکەی ڕووناکی 2600 مۆم لە هەر مەتر چوارگۆشەیەکدا ، هەروەها بینینێکی باشتر لە دەرەوە دابین دەکات بەهۆی تەکنەلۆژیای Vision Booster
چوارچێوەی Corning® Gorilla® Armor ی گالاکسی S24 ئەڵترا لە ئاستی گەردیلەییدا باشتر کراوە و گۆڕدراوە، ئەمەش پتەوی و مانەوە بە ڕێژەی 50% زیاد دەکات و وایکردووە چوار هێندە زیاتر بەرگری لە ڕووشان بکات. هەروەها کەمبوونەوەی بەرچاوی درەوشانەوەی تا 75% لە چەندین بارودۆخی ڕووناکیدا دابین دەکات، ئەمەش دڵنیای دەدات لە ئەزموونێکی بینینی نەرم و ئاسوودە.
لە سەرانسەری زنجیرەی گالاکسی S24، باشترکردنی دیزاین بە ڕوکاری تەنکتر و ڕێکخراوتر وا دەکات کە ئاسانتر خۆت نوقم بکەیت لە هەر ئەزموونێکی بینین و قەبارەی شاشەی گەورەتر لەسەر 6.7 ئینچی گالاکسی S24+ و 6.2 ئینچی گالاکسی S24 چالاک دەکات، مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا خاوەنی شاشەیەکی تەختە بە قەبارەی 6.8 ئینچ.
نهێنی و ئاسایش بەرز کە هەڵبژاردن و متمانەی بەکارهێنەر بەهێز دەکات
زنجیرەی گالاکسی S24 کە لەلایەن Samsung Knoxەوە کاردەکات و سەکۆی ئاسایشی فرە چینە لە میکانیزمەکانی بەرگری و ئاسایش پێشکەش دەکات؛ بۆ پاراستنی زانیارییە گرنگەکان، و دۆزینەوەی کەلێنە لاوازەکان بە ئامێری پارێزراو و گشتگیر، و دۆزینەوەی هەڕەشەکان دەستبەجێ.
هەروەها دیدگای Knox Matrix پەرەی پێدراوە بۆ داهاتوویەکی پارێزراو و پەیوەندیدار و بێ وشەی نهێنی، ئەمەش بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی Passkeys، کە ڕێگە بە دەستگەیشتنێکی ئاسان و پارێزراو دەدات بۆ ماڵپەڕ و بەرنامە تۆمارکراوەکان بۆ بەکارهێنەران لە سەرانسەری هەموو ئامێرە متمانەپێکراوەکانیان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پاراستن لە هێرشەکانی ئەلیکترۆنی. پاراستنی داتا بەرزکراوە کۆدکردن دابین دەکات کاتێک بەکارهێنەران لەبەرگرتنەوە بۆ زانیاریەکانیان یان هاوکاتکردنی یان داوای گەڕانەوەی زانیاریەکانیان بە بەکارهێنانی Samsung Cloud دەکەن، هەروەها مۆبایلی گالاکسی S24 بە لیستی بەرفراوانی سامسۆنگ پارێزراوە لە تایبەتمەندییە داهێنەرەکانی ئاسایش و تایبەتمەندییە، لەوانە Knox Vault داشبۆردی ئاسایش و نهێنی، Auto-Block، وای فای پارێزراو، هاوبەشکردنی تایبەت، دۆخی چاککردنەوە و زۆر شتی تر.
قۆناغی داهاتووی گەشتی ژینگەیی سامسۆنگ
بۆ یەکەمجار مۆبایلی گالاکسی S24 دروستکراوە لە پێکهاتەی کۆبالتی بەکارهاتوو و توخمەکانی زەوی دەگمەن. لە مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا دا بەلایەنی کەمەوە 50%ی کۆبالتی بەکارهاتوو لە پاتریەکەدا بەکارهاتووە، هەروەها 100% توخمە زەوییە دەگمەنە بەکارهاتووەکان لەناو بڵندگۆکاندا جێگیرکراون.
گالاکسی S24 یەکەم زنجیرەی گالاکسی Sە کە بە بەکارهێنانی پۆڵا و TPU ی بەکارهاتوو دیزاین کراوە. مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا بەلایەنی کەمەوە 40% پۆڵا بەکارهاتوو لە بڵندگۆکانیدا هەیە، هەروەها لانی کەم 10% TPU بەکارهاتوو لە دووگمەی دەنگیەکاندایە. جگە لەوەش مۆبایلەکانی گالاکسی S24 لە پاکەتێک دایە کە لە مادەی کاغەزی 100% بەکارهاتوو دروستکراوە.
تەکنەلۆژیای بەرز و ڕەنگینیی لە هەموو وردەکارییەکدا
مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا چوارچێوەیەکی داهێنەرانەی تیتانیۆم دەناسێنێت وەک یەکەم مۆبایلی گالاکسی کە تا ئێستا ئەو کارەی کردووە، ئەمەش مانەوە و تەمەنی درێژی ئامێرەکە زیاد دەکات. شێوەی زۆر تەنک و باریکی مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا ئەزموونی مۆبایلەکە بەرز دەکاتەوە. دیزاینی ڕێکخراو و ڕێک و پێکی گالاکسی S24+ و گالاکسی S24 سەرنجڕاکێشیەکی نایاب دروست دەکات، پشتەوەی ئامێرەکە و چوارچێوەی لایەکانی بە نەرمی بەیەکەوە دەبەسترێتەوە. ئەو ڕەنگانەی کە لە کانزا خاکییەکانەوە ئیلهامیان وەرگرتووە لە زنجیرەی گالاکسی S24 کەشخەی زیاد دەکەن، بۆ گالاکسی S24 ئەڵتراش، بژاردەی ڕەنگەکان بریتین لە؛ تیتانیۆمی خۆڵەمێشی، تیتانیۆمی ڕەش، تیتانیۆمی بەیبوون و تیتانیۆمی زەرد. و هەروەها مۆبایلەکانی گالاکسی S24 + و گالاکسی S24 بژاردەی ڕەنگەکانی وەک ئۆنیکس ڕەش، وە خۆڵەمێشی مەڕمەڕی، کۆبالت ڤایۆلێت، و زەردی کاڵ پێشکەش دەکەن. جگە لەوەش هەر سێ مۆدێلەکە بە ڕەنگی زیادە تەنها بە شێوەی ئۆنلاین بەردەست دەبن.
مشاهدة 622
|