English | Kurdî | کوردی  
 
سامسۆنگ بە کۆمەڵێک داشکاندنی تایبەت لە عێراق کۆتایی دێنێت بە ساڵی 2023
2023-12-18 [03:29 AM]

هه‌ولێر - ZNA


 
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵی 2023، کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتێکی داشکاندنی تایبەتی دەستپێکرد بۆ ئاهەنگ گێڕان بە نزیکبوونەوەی ساڵی نوێی 2024، بەم پێیە ئۆفەر و داشکاندنەکان بریتین لە هەڵبژاردنی تەلەفزیۆن و کەلوپەلی ناوماڵی “سامسۆنگ”.
 
هەڵمەتی داشکاندنی کۆتایی ساڵ لە هەوڵی بەردەوامی سامسۆنگەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکان بۆ کڕیارەکانی، چونکە سامسۆنگ هەمیشە هەوڵدەدات پێزانینی خۆی بۆ کڕیارەکانی لە سەرانسەری جیهان نیشان بدات بۆ پشتگیری و متمانەیان پێی لە ڕێگەی دەیان ساڵ لە داهێنانەوە. و دەرفەتێکی ناوازە بۆ کڕیارەکانی دەڕەخسێنێت کە ببنە خاوەنی ئامێرە پێشەنگ و دڵخوازەکانیان بە پێشکەشکردنی ئۆفەر و داشکاندنی ناوازە بە نرخێکی تایبەت.
 
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، بەڕێز سەنگمین کیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە عێراق، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەڵمەتێکی تایبەتی دیاری و داشکاندن دەستپێدەکەین بۆ ئاهەنگگێڕان لەگەڵ کڕیارەکانمان لە بازاڕی عێراق بۆ کۆتایی ساڵی 2023، و ئەم هەڵمەتە وەک بەشێک لە دیدگاکەمان دێت بۆ باشتر و ئاسانکردنی ژیانی خەڵک بە پێشکەشکردنی ئۆفەری جیاواز کە ڕێگە بە هەموو بەکارهێنەرانی بازاڕی عێراق دەدات دەرفەتێکیان هەبێت بۆ چێژوەرگرتن لە نوێترین چارەسەرە تەکنەلۆژییە سەردەمیەکانی سامسۆنگ".





مشاهدة 745
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad