|
ههولێر (zna)
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخستنی هاکاسۆنی ناوچەیی (ACT28 AI for Climate)یان ڕاگەیاند بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام. ئامانجی چالاکییەکە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد، فێربوونی ئامێر، تەکنەلۆژیای مۆبایل و تەکنەلۆژیا پێشەنگەکانی دیکەیە بۆ پێشکەشکردنی چارەسەری داهێنەرانە بۆ ئاستەنگەکانی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا.
ئەم چالاکییە لە میانی دانیشتنێکی دیالۆگی ئاست بەرزدا ڕاگەیەندرا کە بەرپرسانی سامسۆنگ و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکان بە بۆنەی بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسی لایەنەکان (COP28) کۆکردەوە. لە دانیشتنەکەدا بەڕێز عومەر ساحیب، بەرپرسی سەرەکی بەبازاڕکردن لە کۆمپانیای سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا؛ ئەلیساندرۆ فراکاسێتی، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میسر؛ وە نورا ئەلتوەیجری، سەرکردەیەکی گەنج لە بەرنامەی "نەوەی 17" سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان/سەمسۆنگ ، لە ڕیازی سعودیەوە ئامادەبوون.
ئەلیساندرۆ فراکاسێتی، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە میسر، ڕایگەیاند: بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکانی داهێنان و کارگێڕی بە سەرکردایەتی گەنجان دەکات لە کەرتی تەکنەلۆژیای کەشوهەوا، کە ئەمەش شتێکی بنەڕەتییە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، ئێمە باوەڕمان بە ڕۆڵ و گرنگی گەنجان هەیە لە دابینکردنی چارەسەر بۆ پشتگیریکردنی کەشوهەوا، بەهۆی لێهاتوویی داهێنەرانەیان لە بواری تەکنەلۆژیادا. وئەمڕۆ هاکاسۆن ACT28 AI for Climate کە چالاکیەکی هاوبەشە لەگەڵ سامسۆنگ، سەکۆیەکی نایاب و ناوازەیە بۆ گەنجانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بۆ نیشاندانی داهێنان و لێهاتوویی.
لای خۆیەوە عومەر ساحیب، بەرپرسی سەرەکی بەبازاڕکردن لە کۆمپانیای سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ڕایگەیاند: سامسۆنگ وەک کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیای جیهانی پابەندە بە پاراستنی هەسارەکەمان و کەشوهەوا، خۆشحاڵین بە هاوکاری بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاندانی نەوەی داهاتووی سەرکردەکان کە خولیای پشتگیریکردنی چآرەسەرکردنی کێشەکانی ژینگەیان هەیە. و گومانی تێدا نییە کە هاکاسۆنەکە بەشداریکردنمان لە کۆنفرانسی COP28 پاڵپشتی گەنجانی ناوچەکە دەکات و هانیان دەدات بۆ بەدەستهێنانی زانیاری تەکنیکی کە یارمەتیدەریان دەبێت بۆ گەڕان بەدوای دەرئەنجامە بەردەوامەکانی باشتر بۆ کێشەکانی جیهان”.
ڕۆڵی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان لە خێراکردنی کردارەکانی کەشوهەوا
هاکاسۆنی (ACT28 AI for Climate )، بۆ کەشوهەوا کە بە هاوبەشی نێوان سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیپێکردووە، دوای سەرکەوتنی هاکاسۆنی چالاکیی کەشوهەوا دێت کە لە میانی کۆنفرانسی COP27 کە میسر لە ساڵی 2022 میوانداریی کردبوو ڕاگەیەندرا، و ئەم چالاکییە ئاڵانگاری نەوەی نوێ دەکات لە زانایانی داتا و ئەندازیارانی ژیری دەستکرد و توێژەرانی ژیری دەستکرد لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەحرەین، کوەیت، عومان، قەتەر، سعودیە، و تورکیا دەکات، بۆ هاوکاریکردن و ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و پەرەپێدانی چارەسەری پێشکەوتوو لە سێ بواردا : کرداری کەشوهەوا، ژیانی ژێر ئاو، و ژیان لەسەر زەوی.
بەشداربووانی هاکاسۆن دەتوانن چەندین تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە پرۆتۆتایپەکانیاندا بەکاربهێنن، وەک ژیری دەستکرد و فێربوونی ئامێر بۆ چارەسەرە بەهێزەکانی داتا، و ئینتەرنێتی شتەکان (IoT) بۆ چاودێریکردنی کاتی ڕاستەقینە، تەکنەلۆژیای بلۆکچەین بۆ سیستەمی دارایی کەشوهەوای ڕوون، شیکاری داتا و تێڕامان بۆ تێگەیشتنە کردارییەکان، ئەمە جگە لە تەکنیکە جوگرافیەکان بۆ بەکارهێنانەکانی بنەمای شوێن.
ئەم ڕێبازە لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیا ئامانجیەتی پشتگیری لە چارەسەرە گۆڕانکارییەکان بکات کە ناوەندین بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا و پێشخستنی کردارە بەردەوامەکان.
بەشداربووان سوودمەند دەبن لە ڕێنمایی و پاڵپشتی ڕاهێنەرانی وەک نورا ئەلتوەیجری و ئۆگوز ئەرگن، وەک سەرکردەیەکی دیکەی گەنج لە پرۆگرامی نەوەی 17 لە تورکیاوە، کە ئەزموونیان لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە لەوانە ژیری دەستکرد .
وۆرک شۆپ لەسەر ژیری دەستکرد و گۆڕانی کەشوهەوا و تەکنەلۆژیای مۆبایل ڕێکدەخرێت.
مشاهدة 916
|