English | Kurdî | کوردی  
 
کۆمپانیای Google مۆدێلێکی نوێی ژیری دەستکرد راگەیاند
2023-12-07 [08:23 AM]

ZNA-ھەولێر


دوای ئەوەی کۆمپانیای (Google) مۆدێلی ژیری دەستکردی (Gemini) ڕاگەیاند بەمەش چیتر مۆدێلی ژیری دەستکردی (GPT) کە لەلایەن کۆمپانیای (OpenAI) پەرەی پێدەدرێت باشترین مۆدێلی ژیری دەستکرد نییە ھەروەھا بەڕێوبەری جێبەجێکاری (Google) دەربارەی مۆدێلە نوێیەکە دەڵێت (Gemini) نەوەیەکی نوێی مۆدێلی ژیری دەستکردە و بە شێوەیەک دروست کراوە کە چۆن خەڵکی تێدەگەن و کارلێک لەگەڵ جیهاندا دەکەن ھەروەھا  لە زمانە بەناوبانگەکانی پڕۆگرامینگ زۆر باش تێدەگات  وەک (++Go, Java, Python, C) ھەروەھا کۆمپانیاکا راگەیاند کە مۆدێلە نوێیەکە بە سێ قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت، (Nano, Pro, Ultra) کە هەر یەکەیان بۆ بەرهەم و ئامێرێکی دیاری کراو گونجاون قەبارەی (Nano) بچووکترینە و بۆ ئەوە گونجاوە کە لەسەر ئامێرەکان جێگیر بکرێت. هەرچی قەبارەی (Pro) هەندێک لە جۆری (Nano) باشترە ھەروەھا (Google) بەم زووانە لە بەرهەمەکانی جێگیری دەکات و یەکەم بەرهەمیش بریتییە لە (Bard) کە ئێستا بە مۆدێلە نوێیەکە کاردەکات هەروەها لە ساڵی داهاتوو وەشانێکی نوێی (Bard) بەردەست دەکات بەلام تاکو ساڵی داهاتوو بەردەست نابێت.





مشاهدة 562
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad