|
ZNA-ھەولێر
لە کۆتایدا کۆمپانیای (Korek Telecom) سزادرا لەلایەن کۆمسیۆنی پەیوەندی و میدیای عێراقی (CMC) کە پێشووتر کۆمپانیای (Korek Telecom) لەلاین کۆمسیۆنی عێراقی ئاگادار کراوە کە لە ماوەی (10) ڕۆژدا کێشە داراییەکانی چارەسەر بکات و ئەو بڕە زۆرەی قەرزەی کە لەسەرییەتی بیبژێرێت بەلام بە پێچەوانەوە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە ڕادەگرێت بەمەش کۆمسیۆنەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات هیچ سیم کاردێکی کۆڕەک تیلیکۆم نەکڕن، نەفرۆشن نەگۆڕنەوە و فرۆشیاران و بریکارەکان ئاگادار دەکاتەوە کە هیچ سیم کاردێکی نوێی کۆڕەک نەفرۆشن بە پێچەوانەوە ڕووبەرووی یاسا دەبنەوە ھەروەھا کۆمسیۆنەکە ڕوونی کردەوە جێبەجێ کردنی ئەم هەنگاوانە پاش بەسەرچوونی مۆڵەتی کۆمپانیاکە دێت لە ڕۆژی (30) مانگی ئابی ئەمساڵ و نەدانی ئەو بڕە زۆرە پارەیەی کە قەرزارە کۆمسیۆنەکە ڕایگەیاند لە بەرواری ئەم بەیاننامەیەوە (22-10-2023) لە ماوەی (10) ڕۆژدا کار دەکەن بۆ پرۆسەی پچڕاندنی پەیوەندی نێوان کۆرەک تیلیکۆم و کۆمپانیاکانی دیکەی پەیوەندی کە لە وڵاتەکەدان، تاوەکو کۆمپانیاکە ئەرکە داراییەکانی جێبەجێ دەکات ئەمە یەکەمین جار نییە کە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە و پێشووتریش لە مانگی (3) ساڵی (2019) ڕووبەڕووی سزایەکی هاوشێوە بوویەوە و 5 ڕۆژ پەیوەندی کردنی لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەی پەیوەندی کردن بلۆک کرا.
مشاهدة 775
|