ZNA - هه‌ولێر دوێنێ چوارشه‌ممه ئاژانسی ناسا ئاو و كاربۆنی له‌م سه‌مپلانه دۆزیوه‌ته‌وه كه له هه‌سارۆكی (بین‌و) گه‌ڕاندیه‌وه سه‌ر زه‌وی وێنه‌ی خۆڵ و به‌رده‌كه‌شی بڵاو كرده‌وه، وتیشی، ئه‌م توخمانه پێكهاته‌ی زه‌وی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و بۆ تێگه‌یشتن له دروستبوونی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی یارمه‌تیده‌ره.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی ناسا، بیل نیلسۆن وتی، شیكارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن بڕێكی زۆر ئاو له‌شێوه‌ی كانزای قوڕینی شێ‌دار له‌م سه‌مپلانه‌دا هه‌یه، وتیشی، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین سه‌مپڵه كه كاربۆنی زۆری تێدایه، بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی چوونی مرۆڤ بۆ بۆشاییدا بۆ زه‌وی بگه‌ڕێته‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد، له ڕاستیدا مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه بوو گه‌ردیله‌كانی ئاو و كاربۆن بدۆزینه‌وه، روونی كرده‌وه، ئه‌و توخمانه له پێكهاته‌ی گه‌ردوون یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه، یارمه‌تی ئه‌وه‌شمان ده‌دات، توخمه ره‌سه‌نه‌كانی ژیانی لێ دروست بووه، دیاری بكه‌ین.
مشاهدة 772
|