|
ZNA-ھەولێر کۆمپانیای (Adobe) ئامرازێکی نوێی پەرەپێداوە کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی جۆرایەتی(Quality) وێنەی جووڵاو(GIF) و گرتە ڤیدیۆییە جۆرایەتییە نزمەکان ھەروەھا ئەم ئامرازە هێشتا ئەپێک یان تایبەتمەندییەکی تەواو نییە، و هێشتا بەردەست نییە بۆ تاقیکردنەوە، بەڵام پێگەی The Verge ئەم ئامرازەی دیدەنی کردووە و بە ئامرازێکی زۆر باش ناوی دەبات ھەروەھا پرۆژەکە ناوی Res-Up ـە و تەکنەلۆژیای upsampling بەکار دەهێنێت کە لقێکە لە زیرەکی دەستکرد کە زانیاری(داتا)ی نوێ دروست دەکات بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی کە لەسەری ڕاهێندراوە.
مشاهدة 751
|