|
ZNA-ھەولێر کۆمپانیای (microsoft) لە نوێترین وەشانی (Windows 11) ئەپی (Snipping Tool) نوێکراوەتەوە و تایبەتمەندی گرنگی بۆ زیاد کراوە.
1- دەرهێنانی دەق (Text Extractor) - لە کاتی وێنە گرتنی ڕوونما بە ئەپەکە، دەتوانیت تەواوی نووسینەکانی نێو وێنەکە هەڵببژێریت و کۆپیان بکەیت.
2- بژار کردن (Redaction) - بۆ شاردنەوەی زانیارییە کەسییەکانی بەکارهێنەر بە شێوەیەکی خۆکارانە وەکو ئیمەیل و ژمارەی مۆبایل و تێپەڕەوشە.
3- تۆمار کردنی دەنگ (Voice Recording) - ئێستا دەتوانیت دەنگ تۆمار بکەیت لە ڕێگەی ئەپەکەوە.
مشاهدة 745
|