English | Kurdî | کوردی  
 
مەسرور بارزانی لەسەر رووداوەکەی حەمدانییە: ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دووپات دەکەینەوە
2023-09-27 [09:28 AM]

ZNA-هەولێر


 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی شەوی رابردوو لە قەزای حەمدانییە، پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و تێیدا ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاریکردنی قوربانیانی ئەو رووداوە دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە ( بەخدێدا) کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و سووتانی سەدان کەس، زۆر خەمباری کردین .

مەسرور بارزانی گوتیشی: پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، دوێنێ شەو لەگەڵ روودانی ئەم کارەساتە، وەزارەتی تەندروستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راسپارد، بەزووترین کات بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و گوتیشت: ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دووپات دەکەینەوە.





مشاهدة 226
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad