English | Kurdî | کوردی  
 
کۆمپانیای Telegram لە وەشانێکی نوێدا کۆمەلێک تایبەتمەندی زیاد کرد
2023-09-24 [07:19 AM]

ZNA-ھەولێر


کۆمپانیای (Telegram) بەشێوەیەکی فەرمی وەشانێکی نوێی راگەیاند کە لە کۆمەلێک تایبەتمەندی ناوازە پێکدیت ھەروەھا کۆمپانیاکا بە دانانی ستیکەر بۆ بەشی (Story) و دانانی (Story) بۆ کەناڵەکان و بەنوێکاری زیاتر وەک

تایبەتمەندییەکان:
- بەشداربووانی پریمیەم دەتوانن کەناڵە دڵخوازەکانیان Boost بکەن و لەو ڕێگەیەشەوە کەناڵەکان دەتوانن ستۆری دابنێن و تاوەکو ئاستییان بەرز ببێتەوە ئەوا دەتوانن ستۆری زیاتر دابنێن لە یەک ڕۆژدا.
- دانانی ستیکەر لە ستۆری کە دەتوانرێت وەکو کاردانەوە (Reactions) بەکار بهێنرێت.
- دانانی میوزیک لەسەر ستۆرییەکان.
- دیاری کردنی ماوەی سەیرکردنی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە بۆ کەسانی دیکەی دەنێریت.
- شێوازێکی نوێی ئاگادار کردنەوە کە لە کاتی چوونە ژوورەی کەسانی دیکە بۆ ناو هەژمارەکەت ئاگادارت دەکاتەوە.





مشاهدة 661
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad