|
ههولێر (zna) سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس بە فەرمی کاتژمێری Galaxy Watch6 Classic Astro Editionی خستە بازاڕەوە، کە وەشانی ئیلهامبەخشی فەلەکناسییە و تایبەتە بە وڵاتانی جۆراوجۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە چوارچێوەی گۆشەی کارلێککاری کاتی (Galaxy Open Market)لە دوبەی مۆڵ. لە میانی چالاکییەکەدا سامسۆنگ پاکێجێکی تایبەتی بۆ مۆبایلەکانی گالاکسی Z Flip5 خستە بازاڕەوە، کە بە وێنەکێشانی هونەرمەندی لوبنانی نیشتەجێی ئیمارات، نوری فلێهان ڕازاوەتەوە. دکتۆر تی ئێم ڕۆه سەرۆک و بەڕێوەبەری بەشی بازرگانی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە پێشەنگی ئامادەبووانی چالاکییەکەدا بوو. وە ئێستا خەڵکی دەوروبەری گۆشەکە دەتوانن ڕاستەوخۆ لە هەریەکێک لە فرۆشگاکانی سامسۆنگ کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەزموونی ئەم وەشانەی بکەن.
کاتژمێری Galaxy Watch6 Classic Astro Edition ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ میراتی پێشەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بواری فەلەکناسی و کاتدا. بە دیزاینە هاوچەرخەکەی و ڕوکاری 47 ملم سووڕاوەی Black Astro، یەکەم کۆمەڵەیە لە زنجیرەیەک کۆمەڵەی چاپی سنووردار کە ڕێز لە پێشەنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرن و ئیلهامبەخشێکە بۆ داهێنەرانی سەردەم.
بەو پێیەی ئارەزومەندان تەندروستی جەستەیی و دەروونی لە پێشینە دادەنێن، توانای ئەوەیان هەیە لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای چاودێریکردنی قووڵی خەوەوە خووی تەندروست پەرەپێبدەن، ئەمەش بەهۆی ئەو هەستەوەرە تەندروستییە پێشکەوتووانەی کە لە کاتژمێری Galaxy Watch6دا جێگیرکراون.
لە لێدوانەکەیدا، تی ئێم ڕۆه ڕایگەیاند: ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بازاڕێکی ئومێدبەخشە بۆ داهێنان، و کاتژمێری Galaxy Watch6 Classic Astro وەک ڕێزلێنانێک بۆ داهێنەرانی ناوچەکە پەرەی پێدراوە، بەتایبەتی ئەو هەڵبژێدراوانەی کە ڕێگەیان بۆ دواتریان خۆشکرد، ئێمە خۆشحاڵی خۆمان دەردەبڕین بە خستنەبازاڕی ئەم کاتژمێرە تایبەتانەی کە ڕابردوو و داهاتوو بەیەکەوە دەبەستنەوە، و چاوەڕێی خستنەبازاڕی کۆمەڵەی جیاوازی چاپی سنووردارترین” .
ئەلێکس لیم، سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند: خۆشحاڵین بە پێشکەشکردنی ئەم وەشانە ناوازەیەی گالاکسی Watch 6، وەک دەربڕینێک بۆ پێزانینمان بۆ میراتی ناوچەکە، و ئەو بەشدارییە زانستیانەی کە بۆ جیهان کردوویەتی، و ئەم دەستپێکردنە بڕگەیەکی گرنگە لە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا، بە تایبەت کە ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ توانای ناوچەکە و پێگەی دیار و بەرچاوی وەک ناوەندێکی جیهانی بۆ داهێنان".
مشاهدة 1018
|