English | Kurdî | کوردی  
 
سامسۆنگ و زەین (عێراق) ڕێککەوتنی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای نێکس جەنەرەیشن واژۆ دەکەن  
2023-08-26 [09:19 AM]

هه‌ولێر (zna)


 


 سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوشانی زەین (عێراق)، ڕێککەوتنێکی ستراتیژی هاوبەشییان لەگەڵ کۆمپانیای نێکس جەنەرەیشن ، دابەشکەری سەرەکی زەین عێراق واژۆکرد، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی فرۆشتن و دابینکردن، فراوانکردنی مەودای کارکردن لە بازرگانی و کەناڵە فەرمییە پەسەندکراوەکانی دابەشکردن لە سەرانسەری عێراق.
 
ڕێککەوتنەکە لە ئێوارەی سێشەممە، هاوتای 22ی ئابی 2023، لە بارەگای زەین (عێراق) لە بەغدا، لەلایەن  لەیت ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نێکس جەنەرەیشن، لەگەڵ  هیون دۆنگ لی، سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست واژۆ کرا، بە ئامادەبوونی عەلی زاهید بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای زەین عێراق. وە مەرج و خاڵەکانی ناو ڕێککەوتنەکە لە بەرواری واژۆکردنیەوە کەوتە کار.
 
هەروەها لە مەراسیمی واژۆکردنەکەدا بەڕێوەبەرانی جێبەجێکار و بەرپرسی بەشە جیاوازەکانی زەین (عێراق) و سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەبوون.
 
عەلی ئەلزاهد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای زەین (عێراق) ڕایگەیاند: ئەم هاوبەشییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی زەین (عێراق)ە بۆ پێشکەشکردنی باشترین چارەسەر و خزمەتگوزاری بۆ کڕیارەکانمان، وەک چۆن دەتوانین لەژێر ئەم هاوبەشییە ستراتیژییە، گەشەسەندنی بەردەوام و فراوانکردنی کارەکانمان لە بازاڕی عێراقدا بەدیبهێنین. ئەم هاوبەشییە بەشدارییەکی ئەرێنی دەبێت لە دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیارانی هەموو هاوبەشەکان، و ئەزموونێکی گشتگیر و یەکگرتوویان پێدەبەخشێت” .
 
و لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، بەڕێز هیون دۆنگ لی، سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند: ئێمە چاوەڕوانی داهاتوویەکی گەش دەکەین لەگەڵ هاوبەشە ستراتیژییە نوێیەکانمان، بەو پێیەی لەگەڵ زەین (عێراق) و کۆمپانیای نێکس جەنەرەیشن کارێکی زۆر دەکەین بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی هاوبەش و جێبەجێکردنی چاوەڕوانییەکانی کڕیارەکانمان لە ساڵانی داهاتوودا. وە سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵدەدات فراوانتر بێت لە بازاڕی عێراقدا – چونکە یەکێکە لە گەورەترین و هەمەچەشنترین بازاڕەکانی مۆبایلە زیرەکەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا - بە دروستکردنی پەیوەندی ستراتیژی، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتگوزاری و بەرهەمانەی لە بازاڕی عێراقدا پێشکەش دەکرێن، و بۆ گەیشتن بە خواست و چاوەڕوانییەکانی کڕیاران، و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی و دڵسۆزییان".
 
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کۆمپانیای نێکس جەنەرەیشن بۆ چارەسەری ئەلیکترۆنی و خزمەتگوزاری و بازرگانی گشتی کە دابەشکەری سەرەکی کۆمپانیای زەین عێراقە، یەکێکە لە کۆمپانیا دیارەکانی عێراقی تایبەتمەندە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێشکەوتوو لە بوارەکانی پەیوەندی وایەرلێس و بە وایەر. و  وەک پردێک لە نێوان بەکارهێنەر و دابینکەرانی خزمەتگوزارییەکان کاردەکات و بەپێی ئەم ڕێکەوتنە، نێکس جەنەرەیشن دەبێتە یەکێک لە دابەشکەرە سەرەکییە ڕیگەپێدراوەکان بۆ فرۆشتنی ئامێرەکانی سامسۆنگ لە عێراق.





مشاهدة 1063
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad