|
ههولێر (zna)
سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێوارەخوانێکی تایبەتی لە بەغدای پایتەختی عێراق لە هۆڵی ئیبریز سازکرد، کە هاوکات بوو لەگەڵ بۆنە چاوەڕوانکراوەکەی گالاکسی Unpacked 2023. بە ئامادەبوونی بەرچاوی کاریگەرەکانی سۆشیال میدیا و دروستکەرانی ناوەڕۆک و کۆمەڵێک پیشەگەری میدیایی و نوێنەری کۆمپانیاکانی پەیوەندی، و کەسانی گرنگ.
لە میانی ئاهەنگی ئێوارەخوانەکەدا کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین داهێنانە نوێیەکانی خۆی ئاشکرا کرد، کە بریتییە لە زنجیرەی مۆبایلە نوێیەکانی گالاکسی Z کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە، کە بە دوو وەشانی گالاکسی Z Fold5و گالاکسی Z Flip5 نوێنەرایەتی دەکرێت، لەگەڵ جوانکاری نوێی جیاواز، کە دیارترینیان تابلێتی S9ە. هەروەها دروستکەرانی ناوەڕۆک و پیشەگەرەکانی میدیا و کاریگەرە عێراقییە بانگهێشتکراوەکان چێژیان لە سەیرکردنی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی گالاکسی Z وەرگرت، کە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە توانای بەکارهێنەران بەرز بکاتەوە بۆ ئاستێکی سەرسوڕهێنەر.
بەم بۆنەیەوە موعەتز ئەلئەقرەباوی، بەرپرسی بەشی مۆبایلە زیرەکەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند: "سامسۆنگ هەمیشە هەوڵدەدات پابەند بێت بە پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی بەهرەمەندە ناوخۆییەکان بۆ گێڕانەوەی چیرۆکە ناوازەکانیان و گەیشتن بە ئاسۆی نوێ لە بوارەکەیاندا، خۆشحاڵ بووین کە ئەم مەراسیمە هاوکات بوو لەگەڵ چالاکیی چاوەڕوانکراوی گالاکسی Unpacked 2023؛ بە ئامانجی دابینکردنی نوێترین تەکنەلۆجیای داهێنەرانە بۆ بەهرەمەندان و کاریگەران لە عێراقدا”.
سامسۆنگ پابەندە بە دەوڵەمەندکردنی بازاڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و بازاڕی عێراق بەتایبەتی بە دابینکردنی نوێترین بەرهەمەکان لە کاتی خستنەبازاڕییاندا، ڕوونیشیکردەوە کە هاوکات لەگەڵ ئاهەنگی ئێوارەخوانەکە، چالاکی گالاکسی Unpacked 2023 لە شاری سیئۆلی کۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت کە بۆ یەکەمجار بۆ میوانداریکردنی چالاکییەکە هەڵبژێردرا. بۆ گرنگییەکەی، و وەک دڵی لێدەری گەشەی کۆمپانیاکە، و بەهۆی کاریگەرییەکانی لەسەر ڕەوتە جیهانییەکان وەک ناوەندێکی پێشەنگی بۆ داهێنانی تەکنەلۆژی و کولتوری نەریتی کە بەشێکی دانەبڕاو لە فەلسەفەی کۆمپانیاکە پێکدەهێنێت.
مشاهدة 976
|