|
ههولێر (zna)
سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکیس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتێکی داواکردنی پێشوەختە بۆ نوێترین مۆبایلە زیرەکە چەماوەکانی بۆ کڕیارەکانی لە عێراق دەستپێکرد لە میانی چالاکیی گالاکسی Unpacked 2023، کە سامسۆنگ پەردەی لەسەر مۆبایلەکانی گالاکسی Z Fold5و گالاکسی Z Flip5 لادا، ئەمەش دەرفەتی بە هەوادارانی زنجیرە نوێیەکەی گالاکسی Z دا کە یەکەم کەس بن لە بەدەستهێنانی ئەم جۆرانە لە نێوان 27ی تەمموز و 16ی ئاب.
وەک چۆن مۆبایلەکانی زنجیرەی گالاکسی Z بۆ ساڵی 2023 ئەزموونێکی ناوازە پێشکەش دەکەن بۆ مۆبایلێکی زیرەکی متمانەپێکراو بە تایبەتمەندییەکی نایاب کە تواناکانی بەکارهێنەران بۆ هەموو ڕۆژێک بەرز دەکاتەوە بۆ ئاستێکی سەرسوڕهێنەر، وە مۆبایلی گالاکسی Z Flip5دوو شاشەی هەیە، ناوەکی Dynamic AMOLED 2X قەبارەی 6.7 ئینچە و ڕوونی 2640 1080 x، و دەرەکی Super Amoled بە قەبارەی 3.4 ئینچە بە ڕوونی 748 × 720، جگە لە بیرگەی (رام) بە توانای 8 گێگابایت لەگەڵ توانای 256 گێگابایت یان 512 گێگابایت.
هەروەها مۆبایلی گالاکسی Z Fold5دوو شاشەی Dynamic AMOLED 2X ی هەیە، قەبارەی شاشەی دەرەوەی 6.2 ئینچە بە ڕوونی2176 × 1812، لە کاتێکدا شاشەی ناوەوەی 7.6 ئینچە بە ڕوونی2316 × 904، بیرگەی (رام) بە توانای 12 گێگابایت لەگەڵ توانای 256 گێگابایت یان 512 گێگابایت، و پاتری ناوەکیی 4400 میلی ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا.
شایەنی باسە سامسۆنگ دەرفەتی ئەوە دەداتە یەکەم کڕیار کە ئارەزووی کڕینی یەکێک لە وەشانی زنجیرەی گالاکسی Z دەکەن کە بیرگەی 512 گێگابایت بە نرخی 256 گێگابایت بەدەست بهێنن لەگەڵ کۆدی دیاری بە بەهای 300 هەزار دیناری عێراقی، ئەمە جگە لە داشکاندنی تایبەت لە تێچووی چاککردنەوەی شاشەکەی بۆ یەک جار لە کاتی کڕینی هەریەکێک لەو دوو مۆبایلەدا.
وە کڕیارانی سامسۆنگ لە عێراق دەتوانن چێژ لە ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەری کڕین وەربگرن و پێشوەختە داوای ئامێرە نوێیەکانی زنجیرەی گالاکسی Z بکەن لە ڕێگەی فرۆشگای ئۆنلاین سامسۆنگ لە عێراق یان لە ڕێگەی پێشانگای دابەشکەر و بریکاری فەرمی و خاڵە ڕێگەپێدراوەکانی فرۆشتن لە سەرتاسەری عێراق.
مشاهدة 958
|