|
ZNA-ھەولێر تیمی پزیشکانی نەشتەرگەری زانکۆی واشنتۆن لە ئەمریکا سەرکەوتوو بوون لە چاندنی یەکەمین جگەر لە ڕێگەی ڕۆبۆتەوە بۆ پیاوێک لە تەمەنی (60) سالی کە نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر و سیرۆسیس (نەخۆشییەکی درێژخایەنی جگەرە) کە هۆکارەکەی ڤایرۆسی (hepatitis C) بوو و ئەوەی گرنگە کەسەکە دەستی بە چالاکییە ئاسایی و ڕۆژانەییەکان کردووەتەوە. بە شێوەیەکی ئاسایی، نەخۆش دوای نەشتەرگەری چاندنی جگەر لایەنی کەم شەش هەفتە پێویستیان بە پشووە بۆ ئەوەی بەبێ هیچ ناڕەحەتییەک بە پێ بڕۆن. نەخۆشەکە نەک هەر مانگێک دوای نەشتەرگەرییەکە بە ئاسانی ڕۆیشتبوو بەڵکو ئامادە بووە بۆ ئەوەی دەست بە یاری گۆڵف و مەلەکردن بکاتەوە.
مشاهدة 976
|