English | Kurdî | کوردی  
 
کۆمپانیایەکی ژاپۆنی بچوكترین كامێرای جیهانی دەخاتە نێو بازاڕەوە
2023-07-09 [04:08 AM]

ZNA:هەولێر


کۆمپانیای ژاپۆنی GatherTech کامێرای دیجیتاڵی MiniCa ی خستە بازاڕەوە کە کێشی تەنها 17 گرامە و قەبارەکەشی بریتیە لە (40 x 36 x 47) ملیم.
 
کۆمپانیای GizmoChina ئاماژە بەوە دەکات کە کامێرای MiniCa سەرەڕای بچوکی قەبارەکەی، هەستەوەرێکی تێدایە کە دەتوانێت وێنە بگرێت بە ڕونی 3760 x 2128 پێکسڵ و ڤیدیۆ تۆمار بکات بە قەبارەی چوارچێوەی 1920 x 1080پێکسڵ، هەمو وێنە و ڤیدیۆکانیش لەسەر بیرگەیەکی microSD کە دەتوانرێت بگۆڕدرێتەوە هەڵدەگیرێن کارت.

جگە لەوەش ئەم کامێرایە شاشەیەکی بە تیرەی 0.96 ئینجەوە بۆ دروستکراوە کە وەکو ڤیوفایندەر کاردەکات، هەروەها مینیکا بچوکترین و سوکترین کامێرای دیجیتاڵییە کە شاشەی هەیە، کامێراکە بە پاتری 180 میلی ئەمپێر تەیار کراوە کە ڕێگە بە کارکردن دەدات تا 60 خولەک.

کۆمپانیای ژاپۆنی Gather Tech دەستی بە بەرهەمهێنانی زنجیرەیی ئەم کامێرایە نەکردوە، بەلام زۆر بە زویی دەست بە بەرهەمهێنانی دەکات.





مشاهدة 835
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad