|
ھەولیر (zna)
هەولێر، کوردستان ، ئایاری 2023: سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دابەشکەرەکانی لە عێراق، خستنەبازاڕی تەلەفزیۆنی سامسۆنگ OLED 4Kی لە بازاڕەکانی عێراق ڕاگەیاند. ئەم ڕاگەیاندنە تایبەتمەندە بە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی ناوازەی نمایش و کوالێتی وێنەی سەرسوڕهێنەر، دابینکردنی کەیفخۆشی کوالێتی بەرز بۆ کڕیارانی سامسۆنگ لە عێراق.
سامسۆنگ بە خستنەبازاڕی تەلەفزیۆنی سامسۆنگ OLED 4K، پابەندبوونی بەردەوامی خۆی بۆ کڕیارەکانی دووپاتکردەوە بۆ داهێنان و پەرەپێدانی ئامێرەکانی نمایشکردن بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی بینینی بێهاوتای گونجاو بۆ شێوازێکی ژیانی هاوچەرخ، ئەمە جگە لە هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بوونی بەرهەمەکانی لە بازاڕەکانی عێراق.
شایەنی باسە تەلەفزیۆنی سامسۆنگ OLED 4K لە هەموو خاڵە ڕێگەپێدراوەکانی فرۆشتنی سامسۆنگ لە عێراق بەردەستە بە ئۆفەری چاوەڕوان نەکراو! و لە کاتی کڕینی تەلەفزیۆنی سامسۆنگ OLED 4Kی 55 یان 65 ئینچ، کڕیارانی سامسۆنگ Soundbarێک بە بەهای 580 هەزار دینار بێبەرامبەر بەدەست دەهێنن، و ئەم ئۆفەرە تایبەتە تا کاتی تەواوبوونی یەکە دیاریکراوەکان بەردەوام دەبێت.
تەلەفزیۆنی سامسۆنگ OLED 4Kدیزاینێکی ڕەسەن و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی هەیە کە پێداویستییەکانی بازاڕی عێراق دابین دەکات بۆ بەدەستهێنانی شاشەیەکی گەورە بە ڕوونی شاشەی ڕاستەقینە، و بە کارایییەکی نایابی هاوتای چاوەڕوانییەکانی بەکاربەران. تەلەفزیۆنی سامسۆنگ OLED 4K تایبەتمەندی شاشەیەکی ڕوونی بەرزی هەیە بەهۆی تەکنەلۆژیای ڕووناکی Quantum Dot کە چینێکی پێکسڵی خۆ ڕووناککەرەوە بەکاردەهێنێت لەبری تەکنەلۆژیای ڕووناکی پشتەوە کە لە ئامێرە ئاساییەکانی LCDدا باو بووە. جگە لە دیزاینە زۆر تەنکەکەی Laser Slim، دیمەنی ژوورەکە بەرز دەکاتەوە و ڕەنگینتر دەکات.
تەلەفزیۆنی سامسۆنگ OLED 4Kبە ڕەنگە وورد و پاک و زیندووەکانی لەگەڵ کۆنتراستی قووڵدا سەرکەوتووە، ئەمەش بەهۆی پڕۆسێسەری Neural Quantum 4K کە وێنەی ڕاستەقینەی سەرنجڕاکێش دروست دەکات؛ بۆ ئەوەی کڕیارانی سامسۆنگ چێژ لە ئەزموونێکی ناوازەی بینین وەربگرن، وەک ئەوەی لەناو ڕووداوەکەدا بن لەگەڵ هەر دیمەنێک کە لەسەر شاشەکە پیشان دەدرێت. هەروەها تەلەفزیۆنی سامسۆنگ OLED 4Kتایبەتمەندی تەکنەلۆژیای باشترکردنی جوڵەی یاری Turbo Pro ی هەیە بۆ ئەوەی لە کاتی یاریکردندا خۆشی زیاتر بێت.
مشاهدة 1180
|