|
ههولێر (zna) بەگوێرەی ئاژانسی "ئۆمدیا"ی بۆ توێژینەوەی بازاڕ، سامسۆنگ بووە پێشەنگی بازاڕی جیهانی تەلەفزیۆن لە ساڵی ۲۰۲۲دا بۆ ۱۷ ساڵ لەسەریەک.
ئەم دەستکەوتە دەگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونی کۆمپانیاکە بۆ مسۆگەر کردنی ئەزموون و دیزاینی ناوازە تایبەت بە خواستی بەکارهێنەران.
سامسۆنگ بە پێشینەدان بە پێکهاتەی بەرهەمە نایابەکانی، پێشەنگی بێهاوتای خۆی لە پیشەسازی تەلەفزیۆندا بۆ ماوەی ۱۷ ساڵی سەلماندووە، ئەمەش بە ڕوونی دیارە لە باشترین پێکهاتەی Neo QLED ی خۆی. لە ساڵی ۲۰۲۲ کۆمپانیای سامسۆنگ ۹.٦٥ ملیۆن یەکە لە تەلەفزیۆنەکانی QLED و Neo QLED ی بفرۆشیت، بەمەش فرۆشی گەیشتە ۳٥ ملیۆن یەکە لە ساڵی ۲۰۱۷ەوە. سامسۆنگ لە ساڵی پار زاڵ بوو بەسەر بەشی بازاڕی تەلەفزیۆنە زۆر گەورەکاندا و بە ڕێژەی 36.1% و 42.9% پشکی بازاڕی لە تەلەفزیۆنەکانی سەرووی ٧٥ ئینچ و ٨٠ ئینچ داگیر کردووە. و بۆ بازاڕی تەلەفزیۆنە ناوازەکان کە نرخیان زیاتر لە ٢٥٠٠ دۆلارە، سامسۆنگ توانی گەورەترین پشکی بازاڕی لە ڕووی داهاتەوە بپارێزێت بە ڕێژەی 48.6%.
چیۆلجی کیم، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری کارەکانی شاشەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند: " پێشەنگی پیشەسازیمان لە ماوەی ١٧ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بەردەوامی دڵسۆزی و متمانەی بەکارهێنەرانمان بە بەرهەمەکانمانەوە بووە، ئێمە بەردەوام دەبین لە خۆشکردنی ڕێگاکە بۆ دڵنیابوونی لە ئەزموونی ئامێرە ناوازەکان کە کوالێتی وێنەی بەرز تێدەپەڕێنێت."
پێشەنگی سامسۆنگ لە بازاڕی تەلەفزیۆنەکاندا بۆ ماوەی ١٧ ساڵ لەسەریەک بەڵگەی پابەندبوونی کۆمپانیاکەیە بە دابینکردنی داهێنەرترین بەرهەمەکان بە دیزاینی خواستی بەکاربەران و دابینکردنی ئەزموونی باشکراو. خستنەبازاڕی تەلەفزیۆنی Bordeaux لە ساڵی 2006 بووە پێوەری سەرەکی تەلەفزیۆنی "ئێڵ سی دی" بە دیزاینی پەرەپێدراو کێشی سووک. هەروەها یەکەمجار بوو سامسۆنگ لە پلەی یەکەمی بازاڕی تەلەفزیۆنی جیهانیدا بێت. کۆمپانیاکە بەردەوام بوو لە نزیککردنەوەی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان لە بەکارهێنەران بە خستنەبازاڕی یەکەم تەلەفزیۆنی LED لە ساڵی 2009 و تەلەفزیۆنی زیرەک لە ساڵی ٢٠١١، بەمەش پلەی یەکەمی لە بازاڕدا بەدەستهێنا بە درێژایی هەریەک لەو خستنەبازاڕانە و دوای ئەوەش.
سامسۆنگ بەردەوام بوو لە پاڵنانی سنوورەکانی کوالێتی وێنە و داهێنان بە ناساندنی بەرهەمەکان بە نوێترین تەکنەلۆژیاکان. لە ساڵی ٢٠١٧ کۆمپانیای سامسۆنگ چەمکی "شاشەی نەوەی داهاتوو"ی پێناسە کرد بە پەردەلادان لەسەر یەکەم تەلەفزیۆنی QLED کە تەکنەلۆژیای quantum dot ی بەکاردەهێنا بۆ گەیشتن بە قەبارەی 100%ی ڕەنگەکان بۆ یەکەمجار لە پیشەسازییەکەدا. لە ساڵی 2018 کۆمپانیاکە تەلەفزیۆنی پێشکەوتووی QLED 8K ی خستە بازاڕەوە، دواتریش Neo QLED ی پشتگیریکراوی Quantum Mini LED و MICRO LEDی خۆ ڕووناککەرەوەی لە ساڵی 2021. ئەم کۆمەڵە تەکنەلۆژیایە داهێنەرە پێوەری کوالێتی وێنەی تەلەفزیۆنی پێناسە کردەوە و بەردەوام بوو لە دانانی پێوەرە نوێیەکان بۆ پیشەسازیەکە لەگەڵ راگەیاندنی هەر بەرهەمێکی نوێ.
جگە لەوەش سامسۆنگ لە پێشینە بووە لە پێشەنگایەتیکردنی پۆلە نوێیەکانی وەک زنجیرەی Lifestyle. لە دیزاینی نایابی The Serif لە ساڵی ٢٠١٦ دا، و سامسۆنگ بەردەوام بوو لە پەرەپێدانی هێڵی بەرهەمەکانی بە دیزاینەکانی بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران لە ڕێگەی بەرهەمەکانی وەک The Frame، The Sero، The Terrace، The Premiere و The Freestyle.
لە ساڵی ٢٠٢٣ پابەندبوونی سامسۆنگ بە داهێنان بەردەوامە لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای intuitive بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی بەکارهێنەران داڕێژراوە. و تەکنەلۆژیای SmartThings کاردەکات بۆ یەکخستنی نەرم و پەیوەندی چەند ئامێرێک پێکەوە کە ئاسایش وەک پێشینەی سەرەکی دەهێڵێتەوە، کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بۆ ئەزموونێکی بەهێزتری تایبەتمەند کە هەم ئارەزوو و پێداویستییە ناوازەکانیان لەخۆبگرێت.
مشاهدة 2299
|