|
ههولێر (zna) مۆبایلەکانی Galaxy S23 و +S23 توخمە سەرەکییەکانی ئەزموونی مۆبایلە ناوازەکان پێناسە دەکەنەوە.
و مۆبایلیGalaxy S23 و S23+ ئازادی هەڵبژاردنی ئامێرێکی گونجاو بۆ ژیانت پێشکەش دەکەن بۆهاندانی خولیای ڕۆژانەت. چونکە لە لایەن داهێنەر و هاوبەشەکانەوە دووبارە وێناکراونەتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خولیا و شێوازی ژیانی جیاوازدا بگونجێت.
مۆبایلەکانی Galaxy S23 و S23+ دیزاینێکی ناوازەی کامێرای دواوەیان هەیە، لەگەڵ هاوێنەی کامێرای پاک و هێڵیی کە هاوسەنگی زیاتر لە سەرانسەری زنجیرەی S دروست دەکات.
جوانییەکانی جیهانەکەت بە ووردییەکی زۆر بگرە بە کامێرای سەرەکی نوێی گشتگیر بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ و کامێرای پێشەوەی 12 مێگاپێکسڵ، کە بە Super HDR دەوڵەمەندە بۆ گرتنی ڕەنگی ڕاستەقینەتر. وێنە و ڤیدیۆی سەرسوڕهێنەر تەنانەت لە تاریکیدا بگرە بە توانای وێنەگرتنی شەوانە بەرزکراوە، کە ڕوونییەکی زیاتر پێشکەش دەکات.
هەردوو مۆدێلەکە ئەرکەکانی ڕۆژانە بە ئاسانی ئەنجام دەدەن بەهۆی سەکۆی مۆبایلی Snapdragon®️ 8 Gen 2 بۆ ئامێرەکانی گالاکسی، کە بەهێزترین و کاراترین سیستەمە تا ئێستا لە ئامێری سامسۆنگ گالاکسیدا. و چێژ لە تەمەنی درێژخایەنی پاتری وەربگرە بە پاترییەکی 3900 میللی ئەمپێر/کاتژمێر و 4700 میللی ئەمپێر/کاتژمێر لە Galaxy S23 و S23+، کە هەریەکەیان 200میللی ئەمپێر/کاتژمێرێک زیادیکردووە بە بەراورد بە نەوەی پێشوو.
بزانە چۆن Galaxy S23 و S23+ بۆ ئەزموونی سەرەکی مۆبایلی ناوازە پێناسە دەکەنەوە، لە هەمان کاتدا دیزاین کردنیان بەپێی پێداویستییە تایبەتەکانت.
مشاهدة 2590
|